ئەمڕۆ سێ شەممە 18/8/2020، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەنجامدرا. لێتێگەیشتنێك ئامادە دەكەین بۆ ئەوەی لە سەردانی داهاتوومان بۆ بەغداد( بەم نزیكانە سەردانەکە ئەنجام دەدەین) گفتوگۆی لەسەر بكەین لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی كەرتی كشتوكاڵ و ئاو. لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەن گفتوگۆمان كرد لەسەر دەستبەسەرداگرتنی موڵكەكانی وەزارەتمان، بڕیارماندا كە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی رێككارەكان ئامادە بكات بۆ گێڕانەوەی ئەو موڵكانە. هەروەها گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ ئاسانكاری بۆ ئەو جوتیارانەی پێویستیان بە هەڵكەندنی بیرە بۆ زەویە كشتوكاڵیەكانیان. پاراستن و بایەخدان بە سامانی ماسی و گرتنەبەری چەند رێككارێك بۆ پڕۆژەكانی ماسی گفتوگۆی پێویستی لەسەركرا. هەناردەكردنی چەند بەرهەمێكی جوتیارانمان بۆ بازاڕەكانی وڵاتان ئەمەش لە پێناو دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆیی، لەگەڵ سوود بینین لە پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆژیای سەردەم لە بواری پشكنینی بەروبوومی كشتوكاڵی. تەوەری كۆتای كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر پلانی چاندنی گەنم بۆ ساڵی 2020_2021.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی