ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەتدا پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی كرد، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا پارێزگاری سلێمانی ئامانجی سەردانەكەی خستەڕوو كە بریتی بوو لە هەماهەنگی و هاوكاری نێوان دامەزراوەو فەرمانگەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پارێزگای سلێمانی لەگەل یەكە ئیدارییەكانی ناوەندو شارۆچكەو شارەدێكانی ئەو پارێزگایە، تەوەری گرنگی دیدارەكە زیاتر لەسەر كێشەی ئاو بوو لە هەندێ شارۆچكەكانی ئەو پارێزگایە، لەم رووەوە پارێزگاری سلێمانی داوای كرد كە وەزارەت زیاتر هەماهەنگی یەكە ئیدارییەكان بكات بۆ دابینكردنی ئاو بە تایبەتیش بۆ پڕۆژەكانی كشتوكاڵی جووتیاران لەم وەرزەی هاویندا، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە كە وەزارەت هەمیشە بەرامبەر ئەو كێشەیە لە هەوڵ و تەقەللادا بووە، ئاماژەشی بەو پڕۆژانە كرد كە ئێستا لە تەواوبووندان یان ئەوانەی دیزاینیان بۆ كراوەو لەبەر ئەو قەیرانە داراییەی كە لەئێستادا هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕدەبێ وەستاون و بودجەیان بۆ خەرج نەكراوە، روونیشی كردەوە كە وەزارەت چەندین رێنمایی سەبارەت بە مەسەلەی بیرلێدان بۆ خاوەن پڕۆژەكان دەركردووەو لەم رووەوە دووپاتی كردەوە كە لێدانی بیر بە ئامێری پایل بەهیچ شێوەیەك رێگەی پێنەدراوەو تا ئێستاش لە سەرجەم پارێزگاكان و پارێزگای سلێمانیش بەتایبەتی چەندین كەس بە هۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكان سزادراون و دەست بەسەر ئامێرەكانی لێدانی بیردا گیراوە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەشی بەوە كرد كە ئاو سامانێكی سروشتی و نیشتمانییەو بۆ هەموو خەڵكە، بۆیە پێویستە دادپەروەری لە دابینكردن و دابەشكردنیدا بكرێت بە شێوەیەك كە كاریگەری نەرێنی نەبێت بۆ سەر كەرتی كشتوكاڵ و ژینگەی كوردستان، لەلای خۆشیەوە پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشی لە هەوڵەكانی وەزارەت كردو هیوای خواست كە یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكە زیاتر هاوكاریی دامەزراوەو فەرمانگەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بكەن بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ئەو كێشانەی تایبەت بە كشتوكاڵ دێنەئاراوە، بەتایبەتیش لە رووی دابینكردنی ئاودا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی