كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
پڕۆژەی پەرەپێدانی چاندنی زەیتون و دانانی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتون چووەتە واری جێبەجێكردنەوە

عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چاوی بە شاندێكی پەیمانگای(سیام)ی شاری باری ئیتاڵیا كەوت بە سەرۆكایەتی سێرجۆ كواترۆكی بەرپرسی هاوكاریی پەرەپێدانی مرۆیی لە قونسڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان، لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەت ئامادەی بوو، شاندەكە ئاماژەی بە پڕۆژەی پەرەپێدانی چاندنی زەیتون و دانانی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتون كرا كە حكومەتی ئیتاڵیا دامەزراندنی لەئەستۆ گرتووە، لە بارەوە باس لەوە كرا كە بەم زوانە سەرجەم ئامێرو پێداویستییەكیانی كارگەكە دەگاتە كوردستان و لە ئێستاشدا پڕۆژەكە لە قۆناغی جێبەجێكردندایە، لە تەوەرێكی دیكەدا شاندەكە روونی كردەوە كە لە نزیكەوە چاویان بە چەندین جووتیار كەوتووە كە ئەم بەرهەمە دەچێنن و رێنمایی زانستی و تەكنیكیان پێداون كە بتوانن زەیتوون بەرهەم بهێنن، بڕیاریشە كۆمەڵەیەك بە ناوی( كۆمەڵەی جووتیارانی زەیتوون) دابمەزرێت بەمەبەستی رێكخستنی هەماهەنگی نێوانیان و نێوان پڕۆژەكە، لەم رووەوە عەبدولستار مەجید سوپاسی حكومەتی ئیتاڵیاو پەیمانگای سیامی كردو گشت ئاسانكارییشی بۆ پڕۆژەكە خستەڕوو و هیوای خواست كە ئیتاڵیا لە زۆر بواری دیكەی كشتوكاڵی هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/02/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 916 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department