دوابەدوای سەردانەكەی مانگی رابردووی بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندێكی یاوەری بۆ تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران و چەند شارێكی دیكەی ئەو وڵاتە و دیدارو كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرساندا و بۆ بەدواداچوونی ئەو یاداشتنامەی لێكگەیشتنی هەماهەنگی و هاوكاریی كە لەو وڵاتە لە نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران و هەرێمی كوردستان واژۆكرا، ئەمڕۆ شاندێكی پسپۆڕی كشتوكاڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆكایەتی ناسر باقر زادە بەڕێوەبەری گشتیی هەناردەكردن سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كردو لەلایەن بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتییەوە پێشوازی كران، لە دیدارەكەدا شاندی میوان روونی كردەوە كە ئەوان هاتوون تاكو بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەو یاداشتنامەیە بكەن كە لە تاران واژۆكرا، لەو خاڵانەش بەدواداچوونی ئاستی بازرگانی ئاڵوگۆڕكراوی نێوان هەردوولا و پابەندبوونی بازرگان و كۆمپانیاكان بە كوالیت و جۆری ئەو بەرهەم و بەروبوومە كشتوكاڵی و ئاژەڵیانەی كە لە سنووری هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران هەناردە دەكرێن، شاندەكە روونی كردەوە كە ئەوان لە میانی سەردانیان بۆ هەولێر لەگەڵ ژمارەیەك لە بازرگانانی پارێزگاكە چاوپێكەوتن و دیداریان ئەنجامداوەو بە نیازیشن بە هەمان شێوە سەردانی گەرمیان و سلێمانی بكەن، ئامانجی ئەم دیدارانەش بریتی بووە لە پابەندبوونی بازرگانان بە مەرجە تەندروستی و خۆراكییەكان لە دەروازەو مەرزەكانی سەر سنووری هاوبەش، لەلای خۆشیەوە بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەیی وەزارەتی بۆ بەدواداچوونی ناوەڕۆكی ئەو ياداشتنامەیە دووپاتكردەوەو ئاماژەی بەوە دا كە هەرێمی كوردستان هاوسنوورە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و بەرژەوەندیی هاوبەش زیاتر هانیان دەدات كە پابەندبن بە پەیوەندیی دراوسێتی و بەهێزكردنی بزاڤی بازرگانی نێوان هەردوو لا، ئەمەو هەماهەنگی و هاوكاریی زیاتری نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری بازرگانیی بەروبوومی كشتوكاڵی و ئاژەڵی تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی