كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە دەیان كێشەی كشتوكاڵیی هاووڵاتیان چارەسەركراوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە كە وەزارەت بە درێژایی ئەو سێ ساڵەی رابردوودا بەردەوام بووە لە چارەسەركردن و بەدواداچوونی كێشەو داواكارییەكانی جووتیاران و سەرجەم هاووڵاتیان بە گشتی، بەڕێزی لەمیانی كۆبوونەوەی رۆژانی سێ شەممە لەگەڵ هاووڵاتیاندا لە دیوانی وەزارەت، دووپاتی كردەوە كە هەموو چارەسەرەكان بەپێی یاساو پەیوەندییەوە ئەنجامدەدرێت لەگەڵ دامودەزگاو فەرمانگەكانی وەزارەت یان لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتدا، دوا بەدوای ئەو پێشەكییە بە ئامادەبوونی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لەنزیكەوە گوێی لە جووتیاران گرت كە بە راشكاوی داواكاری و گرفتەكانیان خستەڕوو، لە وەڵامی داواكارییەك بۆ هاوردەكردنی جۆ لە دەرەوە بۆ دروستكردنی ئالیك روونی كردەوە كە هەر هەنگاوێك لەم شێوەیە دەبێ بە پێی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ بێت تا لە نزیكەوە ئاگاداربێت، هاوكات هەندێ لە هاووڵاتیان كێشەی زەوی و زارو تەملیك و زێدەڕۆییەكانیان باس كردو لیژنەكەش بەپێی یاساو رێنماییەكان وەڵامی دانەوەو دووپاتیش كرایەوە كە چ بە نووسراو یان بە پەیوەندیی راستەوخۆ لە رابردووشدا توانراوە بە دەیان لەو كێشانە چارەسەر بكرێن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 25/07/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 631 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department