لە ئێستادا لە وەرزی پێگەیشتنی بەشێكی بەرهەمی ناوخۆیداین، گلەیەکانتان لەسەر نزمی نرخ مافێكی رەوای خۆتانە لە بەندەو وەزارەتەكەی خۆتان، ئەركمانە گوێتان لێ بگرین و سەرنجەكانتان رەچاو بكەین و پارێزەرتان بین. جوتیاران لە 2020/3/10، نوسراومان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە لیستی هەموو بەرهەمەكان كە قەدەغەن یا باجیان لەسەرە بۆمان ناردوون. تایبەت بە كودی(كولەكە، كولەند) لە 15/4 تاوەكو 15/11 بۆ هەر كیلۆیەك 400 دینار باجمان لەسەر داناوە ئەمەش لە پێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، ئەگەر پێویستی کرد باجی زیاتریش دەخەینە سەر. كەرەنتینەكانمان لە دەروازەكان، فەرمانبەرانمان لە عەلوەكان و لیژنەكانی چاودێری بازاڕ راسپاردوون وردتر و جدی تر چاودێری بەرهەمی قەدەغەكراو بكەن. رۆژانە چاودێری نرخی سەوزە و میوە دەكەم، ئەمڕۆ شەممە پەیوەندیم بە سەرجەم عەلوەكان كردووە کە ئایا كودی هاوردە بوونی هەیە، دڵنیا بوومەوە كەتەنها کودی ناوخۆی بوونی هەیە. هۆكاری نزمبوونەوەی نرخ دوو خاڵە، یەكەمیان خستنە بازاڕ زیاترە لە خواست، دووەمیان بەشێوەیەكی گشتی خواست لەسەر هەموو بەرهەمێك كەمی كردووە. جوتیارانی ئازیز، لە ئێستادا بەرهەمی خوارو ناوەڕاستی عێراق پێگەیشتووە بۆیە هەرچەندە دەرگای بازاڕی ناوەڕاستی عێراق بۆ بەرهەمتان واڵایە، بەڵام بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ئەوان بازاڕەكانیان پێویستیان بە بەرهەمی ئێمە نیە. كاری جدی دەكەین بۆ هەمەجۆركردنی بەرهەم و دۆزینەوەی بازاڕ، لێرەشەوە داوا لە ئێوەی بەڕێز دەكەم بایەخ بە هەمەجۆركردنی بەرهەم بدەن بۆ ئەوەی لەكاتی ساغكردنەوە زیانتان بەر نەكەوێت. بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 2020/5/9
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی