بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك كرد بە سەرۆكایەتیی سەباح بابیری سەرۆكی لیژنەكە، لە كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا شاندی میوان ئامانجی سەردانەكەی خستەڕوو، كە چەندین داواكاری و پێشنیاری لەخۆگرتبوو، لەوانە كاراكردنی پرۆسەی تەسویەی زەویی كشتوكاڵی لە پارێزگاكەدا كە لەئێستادا زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت و داوایان كرد كە لیژنە پسپۆڕەكانی ئەم بوارە كارەكانیان خێراتربكەن و میكانیزمێكی چاكتر بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە لەم رووەوە دێنە پێش دابنرێت، هاوكات شاندەكە داوای كرد كە سەرپەرشتیكردنی پرۆژە كشتوكاڵییەكان رێكتر بكرێت، یەكێك لەو كێشانەی كە باسیان كرد بریتی بوو لەوەی كە ئەم ساڵ قوتابیان لە كۆلیژی كشتوكاڵ زۆر كەم وەرگیراون و بۆ ئەم مەبەستەش هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە بۆ ساڵی داهاتوو هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بەپێی پێویستی و پلانی پارێزگاكەو وەزارەت، سەبارەت بە كوالیتی بەروبوومەكانی كشتوكاڵ جەختكرایەوە كە لایەنی شارەزاو پسپۆڕی كشتوكاڵ زیاتر بە تەنگ ئەم بوارەوە بێن و گرنگیی بە كوالیتی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بدرێت، شاندی میوان هەروەها داوای درووستكردنی پاراستگە( محمیە) یەكی سرووشتییان بۆ پارێزگاكە كرد، هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا چەندین بابەتی دیكە گفتوگۆیان دەربارە كرا لەوانە دیاردەی هاوردەكردنی ماسی لە ئێرانەوە لە رێگای كەركووكەوە، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ دووپاتی كردەوە كە رێوشوێنی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە گیراوەتەبەر، كردنەوەی كارگەیەكی رۆنی زەیتوون لە پارێزگاكە هاوشێوەی هەولێر داواكارییەكی دیكەی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بوو كە بە گرنگییەوە باسی لێوە كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی