كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
ژمارەیەك كۆمپانیای ئەمریكی ئامادەن وەبەرهێنان لە بواری كشتوكاڵی كوردستاندا بكەن

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە شاندێكی وەبەرهێنەران و سەرۆكی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە بواری كشتوكاڵ كرد كە پێكهاتبوون لە جستن كرنی سەرۆكی كۆمپانیای بزنس ئیمپارد و پۆلانك بەڕێوەبەری گشتی پرۆداكس ئای ئێن سی و ئالان بیمۆ وەبەرهێنەرو مستەر كیڤن جێگری سەرۆكی كۆمپانیای لاند ئۆلەیتس، لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی پلان و بەدواداچوون و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەی بوون، سەرەتا ئامانجی سەردانەكە لەلایەن شاندەكە خرایە ڕوو، كە بریتی بوو لە سەردانیكردنی هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ ئەوەی لە نزیكەوە بە رەوشی كشتوكاڵ ئاشنابن و بتوانن بەپێی ئەولەویات و پێویستیی هەرێم وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاكانی كەرتی كشتوكاڵدا بكەن، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە لە ئێستادا لەلایەن سەرجەم بەرپرسە باڵاكانی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان قەناعەتی تەواو درووستبووەو پەرۆشییان دووپاتكراوەتەوە كە سێكتەری كشتوكاڵ زۆر گرنگە بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی كوردستان، ئەوەشی بۆ شاندەكە باسكرد كە وەزارەت دوو ئامانجی سەرەكیی هەیە ئەوانیش دابینكردنی ئاسایشی خۆراك وئاون، ئاماژەشی بەوە دا كە لە هەندێ بەروبوومی كشتوكاڵی گەیشتووینەتە خوددابینكاری و چەندین تەنیش لە هەندێ بەرهەمی كشتوكاڵی رەوانەی وڵاتانی دەرەوە كراوە، دووپاتیشی كردەوەو كە سەرەڕای شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و بڕینی بودجە لەلایەن بەغداوە بەڵام كشتوكاڵ هەنگاوی باشی بڕیوە، بە نوێنەرانی كۆمپانیاكانیشی راگەیاند كە وەزارەت ئومێدەوارە ئەمریكاش وەك وڵاتانی دیكە بەشداریی لە وەبەرهێنانی كشتوكاڵی بكاتەوە چونكە لە ئێستادا بەشدارییان سنووردارە هیوای خواست كە زیاتر روو لەم بوارە بكەن و هەموو ئاسانكارییەكیشیان بۆ دەكرێت لە بواری وەبەرهێنان بەپێی ئەولەویەتی ئەو بوارانەی كە پێویستە لە پڕۆژەكانی شیرەمەنی و بەنداوەكان و دامەزراندنی كارگە ... تاد. دووپاتیشی كردەوە كە هەماهەنگی بكەن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی دیكەی وەزارەت تاكو لە نزیكەو بە پلان و بەرنامەی پێویستی و ئەولەویاتی پڕۆژەكان ئاشنابن، شایانی باسە ئەو كۆمپانیایانە هەندێكیان پێشتریش سەردانی كوردستانیان كردبوو، هەروەها لە زۆر وڵاتانی جیهان پڕۆژەیان هەبووە لە بواری گەنمەشامی و سۆیاو ئاژەڵداری و پەلەوەڕ.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1001 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department