بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە وەفدێکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، بەسەرۆکایەتی دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتیەکە. لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لە بارەی هەرچی زیاتر ڕۆڵ ببینی بازرگانان و پیشەسازکارانی کوردستان لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ. لەو میانەدا وەفدی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی وپیشەسازی باری سەرنجی خۆیان خستە ڕوو لە بارەی پێویستی بەشداربوونی بازرگانان وخاوەن پرۆژەکانی کەرتی کشتوکاڵی لەیەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، بەو جۆرەی یەکێتیەکە ببێتە یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و ئەزمونی سەرکەوتووی چەندین وڵاتیان لەو بوارەدا وەک نموونە باسکرد. وەزیری کشتوکاڵ سوپاسی پەرۆشی و ئامادەیی هەماهەنگی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی کرد. هەروەک داواکرا بازرگانانی هەرێم هەوڵبدەن بەرووبوومی کشتوکاڵی و باخداری هەرێمی کوردستان بکەنە کاڵای گرنگی بازرگانی کردن و لە وڵاتانی دەرەوە بازاڕی پێویستی بۆ بدۆزنەوە و لەم ڕێگەیەوە خزمەت بە وڵاتەکەیان بکەن و سەرمایەی زیاتر بۆخۆیان و هەرێمەکەش بچننەوە. هەروەک ئاماژە بۆ ئەوەکرا کە زۆری بەرووبوومی کشتوکاڵی ناوخۆیی هاندەرێکی گرنگە بۆ ئەوەی کەرتی پیشە سازیی لە هەرێمی کوردستان رووبکاتە پیشەسازی خۆراکی لە بوارەدا وەبەرهێنانی گەورە و گرنگ بکرێت. وەزیری کشتوکاڵ وتی: چاومان لەوەیە پیشاسازکارانی وڵاتەکەمان قورسایی کارەکانیان بخەنە سەر پیشەسازیی خۆراک. کە ئەم هەنگاوانە دەبنە مایەی چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرووبوومی خۆماڵی و لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێ هانی جووتیاران بدرێ و کەرتی کشتوکاڵ زۆرتر ببوژێندرێتەوە. لە کۆتایی دیدارەکەدا وەزیری کشتوکاڵ سوپاسی دەستپێشخەریی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کردو هیوای خواست دیداروهەماهەنگی هەردوولا بەردەوامی هەبێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی