كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا جەختكرایەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشەو داواكارییەكانی جووتیاران

لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت وەك هەموو رۆژانی سێ شەمموان، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە روونی كردەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو لەوانە كێشەی زەویی جووتیارانی هەندێ ناوچە كە پێویستیان بە تەسویە و تەملیك هەیە خرایەروو، هەروەها گرفتی بیرلێدان لەلایەن هەندێ جووتیار باسیان لێوەكرا، بەڵام لیژنەكە لە ئێستاداو پێشتریش جەختیان لەوە كردۆتەوە كە پێویستە هەنگاوەكانی بیرلێدان بەگوێرەی رێنماییەكان بێت و جووتیارانیش پێوەی پابەند بن، هەر لەم كۆبوونەوەەیەدا چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/09/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 579 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department