وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەنگۆی تێكەڵكردنی گەنمی هاوردە بە گەنمی جووتیارانی كوردستان رەت دەكاتەوەو بە چەواشەكردن و ئاڵۆزكردنی بابەتەكاني وەسف دەكات، عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەسەر لێدوانی دوو پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە خولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كە بۆ ماڵپەڕی هاووڵاتی رۆژی 12-2-2015 گوتبوویان گەنمی هاوردە لە 2014 و 2015 لە سایلۆدا تێكەڵ بە گەنمی جووتیارانی كوردستان كراوە، لەم رووەوە بۆ رای گشتی و لە وەڵامی ئەو دووو پەرلەمانتارە روونی كردەوە كە ئەم دەنگۆیە هەڵبەستراوە تەنیا چەواشەكردن و تێكەڵكردن و ئاڵۆزكردنی بابەتەكانەو شتێكی دیكە نییە، دووپاتیشی كردەوە كە سەرلەبەر ئەوم هەواڵە رەت دەكەینەوە، لەبةر ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بە پڕۆسەیەكی ورددا تێدەپەڕێ و لە ساڵی 2015 دا لیژنەیەكی باڵا بە سەرۆكایەتی بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەن و ئەندامێتیی وەزیرە پەیوەندیدارەكان پێكهات و بڕیاردرا دەست بەسەر گەنمی نامۆ و كۆندا بگیرێت و ئەم پرۆسەیە لە چەند سایلۆیەك ئەنجام درا، جگە لەمەش ئەگەر ئەم لێدوانە راستی تێدا بێت، ئەوا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لێی بەرپرس نییە، بەڵكو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لێی بەرپرسە، لەو دوو ساڵەی كە ئەم دوو پەرلەمانتارە ئاماژەیان پێداوە لەسەر دەستی وەزیرێك بووە كە سەر بە بزووتنەوەكەی ئەو دوو پەرلەمانتارانەیە، لە كۆتاییدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە كە ئەگەر ئەم لێدوانە بۆ چەواشەكردن و شێواندنی راستییەكان نەبێ، بۆچی لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیرەكەیاندا ناكەن؟؟
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی