لە میانی كۆبوونەوەی سێ شەممە لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیاراندا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت دووپاتی كردەوە كە وەزارەت هەمیشە بەتەنگ چارەسەركردنی كێشەكانی جووتیارانەو بۆ ئەم مەبەستەش هەموو رێگایەك دەگرێتە بەر، جەختیشی كردەوە كە هەموو لایەك پێویستە هاوكاربن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی كشتوكاڵ، لەلای خۆشیانەوە ئامادەبووان دەستخۆشییان لە وەزیر كرد بۆ ئەو هەوڵانەی لە خزمەتی جووتیاراندا خستوونیەتە گەڕ و داوایان كرد كە ئەم ساڵ وەزارەت هەوڵبدات كە حكومەتی هەرێمی كوردستان گەنمی جووتیاران بكڕێتەوە و لە ئێستاوە هەوڵی بۆ بدرێت، لەم رووەوە بەڕێز عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوەكرد كە بۆ ئەم مەبەستە درێغی ناكرێ، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران خرایەڕوو و باسیان لێوەكرا، چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە