گرێبەست لەگەڵ جوتیاران دەكرێت بۆ كڕینەوەی گەنم هەنگاوەكانی دابەشكردنی بنەتۆی گەنم بەسەر جوتیاران و ئامادەكردنی گرێبەست لەنێوان هەردوو كۆمپانیای خۆشناو و قەیوان لەچوار چێوەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران دەستی پێكرد. لەچوار چێوەی جێبەجێكردنی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2020، بەسەر پەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەت كۆبوونەوەی نێوان وەزارەت و هەردوو كۆمپانیای خۆشناو قەیوان بەڕێوەچوو. لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كرد، بەجۆرێك بنەتۆ دەدرێت بە جوتیاران و گرێبەست دەكرێت لەگەڵ جوتیاران بۆ كڕینەوەی گەنمەكەیان. لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆی وردكرا بۆ ئەوەی رێككارەكان لەبەرژەوەندی جوتیاران بێت، بە رەزامەندی كۆمپانیاكان و لەژێر چاودێری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو. پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران، پڕۆژەیەكی ستراتیژیە، لە 11/8/2020، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای خۆشناو قەیوان واژۆی كرد، بەپێی پڕۆژەكە، پێنج سەد هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران دەكڕێتەوە لەلایەن هەردوو كۆمپانیا و دەكرێت بە ئارد، ساوەر،بڕوێش.... پەسندكردنی پڕۆژەكە هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت و سەرمایەكەی سەدان ملیۆن دۆلارە، پشكی سەرەكی هەلی كارەكان بۆ دەرچوانی كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادیە كشتوكاڵیەكانە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی