كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
لەمڕۆوە بڕیاری قەدەغەی هاوردە کردنی هەنار جێبەجێ دەکرێت

بە گوێرەی بڕیارێک کە بە ئیمزای بێگەرد تاڵەبانی ڕۆژی ١-٩-٢٠١٩ دەرچووە، بە پشتبەستن بە یاساى پاراستن و پێشخستنى بەروبوومى کشتوکاڵ ژمارە (٤)ى ساڵى (٢٠٠٨) و پاڵپشتن بە نووسراوى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران ژمارە (٦٥٤٧) لە (٢٢-١٠-٢٠١٤) تایبەت بە پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیى، لەمڕۆوە ۱۰ـ۹ـ۲۰۱۹ بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و هاوردە کردنى بەروبوومى هەنار لە دەرەوەى هەرێمی کوردستانە بۆ ناو هەرێم قەدەغە دەبێت. بڕیارەکە بۆ ماوەیەکى نادیار کاری پێدەکرێت تا ئەوکاتەی بەرووبوومی ناوخۆیی ساغ دەکرێتەوە و دەگاتە ئاستێک کە پێویستی بازەڕە ناوخۆییەکان پڕناکاتەوە، یان نرخ بە جۆریک بەرز ببێتەوە کە بەرژەوەندی بەکاربەرانی تێدا پارێزراو نەبێت. ئەم بڕیارش هەنگاوێکی تری وەزارەتی کشتوکاڵە بە ئاراستەى پاراستنى بەرهەمى کشتوکاڵى ناوخۆیى و رێگرى کردن لە زەرەرمەند بوونی جووتیارانی کوردستان. جێی بەبیرهێنانەوەیە، پێشتریش وەزیری کشتوکاڵ، بە بڕیارێکی تر هاوردەکردنی تەماتەی قەدەغە کرد و تا ئاستێک بووە مایەی قازانج کردنی جووتیاران و دەربازکردنیان لە کشەی نەبوونی بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 10/09/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 131 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department