بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران و بەرهەمهێن كۆبۆوە، سەرەتا جووتیاران و بەرهەمهێنان بە هەموو راشكاوییەكەوە باسیان لە كێشەكانیان كرد لەوانە ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد، هاوكات هەندێ لە هاووڵاتیان بابەتی دیكەیان خستە بەردەم لیژنەكە تایبەت بە بایەخدان بە پەلەوەر و پشتیوانی كردن لە پڕۆژەكانی پەلەوەڕ، هەروەها باس لە رێنمایی یاسایی پێویست كرا تایبەت بە ئەوانەی دەیانەوێ بیر لێبدەن و پابەندبن بەشێوەیەك كە كاریگەریی نەبێت بۆ سەر ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی ئەو سامانە سروشتی و نیشتمانییە لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها بڕیارەكەی وەزارەت لەبەرچاوبگیرێت تایبەت بە سزادانی ئەو جووتیارانەی كە بە ئامێری پایل بیرلێدەدەن ئەوا گرێبەستەكانان هەڵدەوەشێتەوەو زەویەكانیشیان لێ دەسەنرێتەوە، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەوە دووپاتكرایەوە كە مەبەست لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی رۆژی سێ شەمموان ئەوەیە كە زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابن، شایانی باسە لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكیی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە