بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەمیانی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاراندا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە، دوای بەخێرهێنانی جووتیاران و پرسیاركردن لە كێشەكانیان راستەوخۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەی جووتیارانی چەند گوندێكی دۆڵی رۆستێ بەدواداچوونی كردو لەبەردەم ئامادەبوواندا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر كرد كە لەهەمان كاتدا پسپۆڕی پاراستنی رووەكە، بۆ چارەسەركردنی ئەو نەخۆشییەی تووشی دارگوێزەكانی ئەو گوندانە بووە، هەر لەم كۆبوونەوەیدا ئاماژەی بە لیژنەی بەدواداچوون كرد كە توانیویەتی چەندین كێشەو گرفتی جووتیاران چارەسەربكات لە هەموو بوارەكاندا چ راستەوخۆ تێبینی و سەرنجیان بۆ چارەسەركردن خستۆتەڕوو یان لەرێی ئاراستەكردنی نووسراو بۆ فەرمانگەكانی پەیوەندیدار، هیواشی خواست كە لیژنەكە بتوانێت هەفتانە چاوی بە جووتیاران بكەوێت و لە نزیكەوە لە گرفتەكانیان بكۆڵێتەوە. دواتر ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار و بیرلێدان كرد كە جەختكرایەوە ئەمە بەپێی رێنماییەكان ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێیان ڕاگەیاندرا وەزارەت بەپێی تواناو رێنماییەكان مامەڵە لەگەڵ هەموو كێشەكان دەكات و مافی هەموولایەكیش دابین دەكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە