وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داوا لە جووتیاران و هاووڵاتیانی كوردستان دەكات هاوكاربن لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی وەزارەت، تایبەت بە رێگریی لە ئاگركەوتنەوە كە زیان بە كێڵگە كشتوكاڵی و رەزو باخ و دارستانەكان دەگەیەنێت، لەم رووەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باخداری و دارستان و پاوان بەیاننامەیەكی دەركردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی: بەمەبەستی پاراستنی كێڵگە كشتوكاڵی و رەز وباخ و دارستان و پاوانەكان لە مەترسیی ئاگركەوتنەوە، لە پاش وشكبوونی گژوگیا و دەغڵ و دان لە كۆتایی وەرزی بەهارو لە وەرزی هاویندا، بە تایبەتیش كە ئەم ساڵ تا رادەیەكی زۆر باران باریوە لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستاندا، داواكارین لە جووتیاران و كشتیارانی بەڕێز، هێڵی ئاگربڕ دروست بكەن لەنێوان سنووری كێڵگەو پڕۆژەكانیاندا كە ئەوە هەنگاوێكی زۆر پێویستە بۆ پاراستنیان لە زەرەروزیانی ماددی و ژینگەیی لە كاتی ئاگركەوتنەوەدا. لە هەمان كاتدا داواكارین لە هەموو هاووڵاتانی بەڕێز كە رێگری بكەن لە رووداوی ئاگركەوتنەوە، ئەگەر ئاگریش كەوتەوە هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە، جێبەجێ كردنی ئەم راسپاردەو رێنماییە، هاوكاری و بەشداریتان لە پاراستنی سامانی ئابووری و سروشتی هەرێمەكەمان، خوازیارین لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوە ژینگەییەكان هاوكارمان بن بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە، ئێمەش وەك وەزارەت لەكاتی پێویستدا هەڵمەتێكی ئاگربڕ دەست پێدەكەین.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی