بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە ماتیاس جیم میتمان قونسڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد، لەدیدارێكدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، چەندین تەوەر خرانە بەرباس، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی حكومەتی ئەمریكای كرد بۆ ئەو پشتیوانییە سەربازییەی پێشكەش بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانی دەكات لە شەڕی بەرگری و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و ئاماژەی بە قوربانییەكانی پێشمەرگە كرد كە لەم بارەیەوە شەهید و بریندار پێشكەش دەكات و لە جیاتی جیهان لە سەنگەری بەرگریدایە، لە بەدواداچوونی ئەمەدا قونسڵی ئەمریكا لە هەولێر رۆڵی پێشمەرگەی لەم رووبەڕووبوونەوەیەدا بەرزنرخاندو دانیشی بەوەدا نا كە هەرێمی كوردستان لەجیاتی هەموو جیهان شەڕدەكات، هەروەها وەزیری كشتوكاڵ سوپاسی ئەمریكای كرد كە بەشداری لە كۆبوونەوە پێنج قۆڵییەكەی حزبە سیاسییەكانی كوردستانی كرد دەربارەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، قونسڵی ئەمریكا لەهەرێم هیوای خواست كە كۆبوونەوەكان بگەنە رێكەوتن و سازان تاكو سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە هەرێمی كوردستان بێتە ئاراوە كە لە دوولاوە گرنگی هەیە هەم بۆ هەرێم و هەمیش بۆ ئەمریكا چونكە هەرێمی كوردستان هاوپەیمانی ستراتیجی ئەمریكایە لە شەڕدا دژی تیرۆریستانی داعش، هەروەها لەلایەكی دیكەوە دەبێتە هۆی گەشەپێدان و بووژاندنەوەی ئابووری، سەبارەت بە بەروبوومەكانی پەلەوەڕی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان كە لە ئێستادا رێگەی هاوردەكردنی لێگیراوە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە ئێمە بە پێی راپۆرتەكانی رێكخراوی تەندروستیی ئاژەڵیی جیهانیOIE كار دەكەین ، هەر كاتێك لە راپۆرتی ئەو رێكخراوە سەبارەت نەبوونی نەخۆشیی ئەنفلەوانزای باڵندە دڵنیا بووین ئەوا رێگە بە هاوردەكردنی دەدەین، لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا گۆشتی سووری ئەمریكی هاوردە بكرێت بۆ هەرێمی كوردستان، دوای راپۆرتی ئەو رێكخراوە سەبارەت بە نەبوونی مەترسیی نەخۆشییەكان، لە تەوەرێكی دیكەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر زیاتر پەیوەندیی كردەوە بە تایبەتی لە بواری هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و ئەمریكا و سوودوەرگرتن لە تەكنەڵۆجیاو شارەزایی ئەمریكا لە بواری كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی