كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
ڕێوڕەسمی دابەشكردنی بنەتۆی پەتاتە بەسەر جووتیاران لە گوندی بامەرزێ بەڕێوەچوو وەزیری كشتوكاڵ: بە پاڵپشتی 25% بۆ هەر تەنێك هاوكاریی جووتیاران دەكەین

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و بەشار موشیراغا ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەكی زۆری جووتیاران، ئەمڕۆ لە گوندی بامەرزێی دەڤەری بەردەڕەش رێوڕەسمی دابەشكردنی بنەتۆی پەتاتە بە پاڵپشتیی وەزارەت بەسەر جووتیارانی دەڤەرەكە بەڕێوەچوو، سەرەتا بەڕێزوەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نێو ساردخانەكەدا جۆرەكانی پەتاتەی بەسەركردەوە كە ئامادەكراون بۆ دابەشكردنی بەسەر جووتیاراندا دواتر سەردانی كێڵگەیەكی چاندنی پەتاتەی لەو شوێنە كردو لە نزیكەوە بە چۆنێتیی چاندنی بە ئامێری تازەی كشتوكاڵی ئاشنابوو، هەر لەوێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بۆ پەیامنێرانی كەناڵەكانی راگەیاندن روونی كردەوە كە وەزارەت وەك بەرنامەی نەگۆڕی خۆی ئامانجی سەرەكیی بریتییە لە دابینكردنی ئاسایشی خۆراك وئاو، ئاماژەشی بەوە دا كە پەتاتەش وەك خۆراكێكی سەرەكیی هەرێمی كوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا پێشكەوتنێكی بەرچاوی لە رووی چۆنایەتی و جۆرێتیی بەرهەم بەدەست هێناوە، لە ئێستاشدا جووتیاران لە زۆر شوێنی كوردستان روویان كردۆتە چاندنی پەتاتە و بایەخێكی زۆری پێ دەدەن، هیوای خواست كە ئەم پرۆسەیەی دابەشكردنی بنەتۆی پەتاتە هاندەرێك بێت بۆ ئەوەی زیاتر گرنگیی پێ بدرێت و چی دیكە ئەم بەرهەمە لە دەرەوەی كوردستان هاوردەنەكرێت، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە وەزارەت بە پاڵپشتیی 325 هەزار دینار بۆ هەر تەنێك یارمەتیی جووتیاران دەدات واتە نزیكەی 25%ی نرخی هەر تەنێك كە جووتیاران دەیكڕن، دواتر وەڵامی هەندێ پرسیاری دیكەی دایەوە كە تایبەت بوو بە بوارەكانی دیكەی كشتوكاڵ، شایانی باسە جووتیارانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەم پاڵپشتییە سوودمەند دەبن بە شێوەیەك كە لە هەولێر پاڵپشتیی هەزار تەن دەكرێت و لە دهۆك دوو هەزار تەن و لە سلێمانی 275 تەن و لە گەرمیانیش 225 تەن، چوار كۆمپانیای KH و ئەگروپلان و جیهانی سەوزو ئەرزسەبار تایبەتن بە هاوردەكردنی ئەم بنەتۆپەتاتەیە كە هەموويان لە چەشنی هۆڵەندی و فەرەنسین، هەروەها ئەم كۆمپانیایانە 10 تا 15 جۆری پەتاتە هاوردە دەكەن و دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 26/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 417 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department