زانكۆی لیستەری بریتانی ئامادەیی خۆی پیشاندا پرۆسەی رووپێوی زەویی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان بە ئامێرو شێوازی زانستیی پێشكەوتوو لە ئەستۆبگرێت، ئەمەو لە دانیشتنێكی نێوان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندێكی باڵای زانكۆی لیستەری بریتانی كە لە پرۆفیسۆر پۆڵ بۆیڵ سەرۆكی زانكۆكەو دەیڤید هاڵ سەرۆكی سكرتاریەتی زانكۆو مایكڵ گرین سەرۆكی پەیوەندییەكانی زانكۆی ناوبراو پێكهاتبوو، بە ئامادەبوونی دكتۆر ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەت، سەرەتا وێڕای بەخێرهێنانی گەرم وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە هەر كابینەیەكی وەزارەت لە حكومەتی هەرێم هەوڵی داوە ئامانجێكی دیاریكراو یان زیاتر بەدی بهێنێت، بۆیە ئێمە لە كابینەی هەشتەمدا پێداگریی دەكەین كە پرۆسەی رووپێوكردنی زەویی كشتوكاڵ جێبەجێ بكەین، بۆ ئەم مەبەستەش بێجگە لە زانكۆی لیستەری بریتانیا لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئێرانی و چیكی قسەمان كردووە، ئامانجی سەرەكیش لەم پرۆسەیە ئەنجامدانی تەسویەو تەملیكی زەوییەكانی كشتوكاڵە، لەم بارەوە بە شاندی میوانی راگەیاند ئێمە لە وەزارەت وردەكاری و نرخ و لایەنەكانی پەیوەست بە پرۆسەكە دیاری دەكەین و بۆ زانكۆی ناوبراوی دەنێرین تاكو ئەوانیش دیراسەی بكەن و دواتر لە ئەنجام و بڕیارەكەیان ئاگادارمان بكەنەوە، بەڵام لەهەموو حاڵەتێكدا دەخرێتە كیبڕكێوە لە گەڵ كۆمپانیاكانی دیكە، بەڵام بە پێی ئەو سیستەمەی كە وەزارەت دیاری دەكات و دوای گیرسانەوەی تەندەر لەسەر هەر لایەك، هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت، ئینجا گوندێك دەست نیشان دەكەین بۆ ئەوەی ببێتە دەستپێكی پرۆسەكە، هەر لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە وەزارەت خەرجیی پرۆسەكەی دیاریكردووە كە راهێنانی ستافی وەزارەت و دواتر كردنەوەی بنكەیەكی راهێنان و درێژەپێدانیشی دەگرێتەوە، لەلای خۆشیانەوە سەرۆكی زانكۆی لیستەری بریتانی و شاندی یاوەری خۆشحاڵییان بەم پرۆسەیە دەربڕی و ئامادەیی خۆیان دووپات كردەوە كە دوای دیراسەكردنی وردەكاریی پرۆسەكە دێنە نێو كێبڕكێكەوەو بڕیار لە ئەنجامدانی دەدەن، شایانی باسە زانكۆی ناوبراو سەركەوتووترین زانكۆیە لە بریتانیاو لەسەر ئاستی جیهان كە ئەم جۆرە پرۆسانەی لە زۆربەی وڵاتان بە ئاكام گەیاندووە كە لەمەدا پشت بە ئامێری پێشكەوتووی زانستی دەبەستێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی