ئەمڕۆ سێ شەممە ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران و بەرهەمهێن كۆبۆوە، لە میانی ئەو دیدارەدا جووتیاران و بەرهەمهێنان بە هەموو راشكاوییەكەوە باسیان لە كێشەكانیان كرد لەوانە ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار و ئەو جووتیارانەی كە تاپۆی زەویان هەیە لەلایەن شارەوانی و لایەنی پەیوەندیدارەوە مافیان بۆ دابین نەكراوە ،هاوكات هەندێ لە هاووڵاتیان بابەتی دیكەیان خستە بەردەم لیژنەكە تایبەت بە بەروبوومی كشتوكاڵی و پشتیوانی كردن لە كەمكردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەكاندا، لەم رووەوە دووپات كرایەوە كە ئەو لیژنەیەی لە وەزارەت پێكهێنراوە لەنزیكەوە بەداخوازی و كێشەكانیان ئاشنا دەبێت و بەردەوامیش لە پەیوەندی كردندا دەبێت بە لایەنی پەیوەندیدار لە رێگەی نووسراوی فەرمی هاوكات دووپات كرایەوە كە پێویستە رایی كردنی مامەڵەی جووتیاران لەكاتی سەردانی فەرمانگەكانی سەر بە كشتوكاڵ دوور لە هەموو رۆتینێك بەڕێوەبچێت تاكو چی دیكە لەم سەردان و بەدواداچوونانەو ئەرك و ماندووبوون نەكێشن، ئەم كۆبوونەوانەش هۆكارێكی گرنگن بۆ ئەوەی زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابن، لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكییەكی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە، لە كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەشدا جەخت كرایەوە لەسەر پابەندبوون بە رێنماییەكانی تایبەت بە لێدانی بیر لە ناوچەكان بە شێوەیەك كە كاریگەریی نەبێت بۆ سەر ئاوی ژێر زەوی.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە