بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕایگەیاند لە داهاتووی نزیکدا بە میکانیزم ومەرجی نوێ مۆڵەتی بنیادنانی کێڵگەی پەلەوەری تایبەت بە مریشکی گۆشت و هێلکە دەدرێتە ئەو کەسانەی کە داوای بنیادنانی ئەو جۆرە پڕۆژانە دەکەن لە هەرێمی کوردستان. بەجۆرێک ئەولەویەت بۆ پڕۆژە زەبەلاح و کامڵەکانی بواری کێڵگە پەلەوەرییەکان دەبێت و تا پڕۆژە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر بێت کارئاسانی زیاتری بۆ دەکرێت لە پێدانی مۆڵەت دا. وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، ئەمڕو ۲۰۲۰/۲/۲ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵەی پەلەوەری هەولێر، ڕایشیگەیاند، کە سروشتی کار و بازاڕی کوردستان بەو جۆرەیە کە پڕۆژە لاواز و بچووکەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر بڕی تێچووی بەرهەمێنانیان زۆرە و ناتوانن کێبەرکێی پڕۆژە گەورەکان بکەن کە تێچوویان کەمترە، هەر بۆیە پڕۆژە بچووکەکان لە پاشەکشەدان. ووتیشی: بۆ پەرەپێدانی ئەو کەرتە و دابین کردنی پێویستی ناوخۆیی کوردستان و هەناردە کردن لە گۆشتی مریشک و هێلکە لە هەموو وەرزەکاندا پێویستمان بە پڕۆژەی زەبەلاح و ستراتیژی هەیە لە بواری کێڵگە پەلەوەرییەکاندا، هەر بۆیە لەمەودوا لە پێدانی مۆڵەتدا ڕەچاوی قەبارەی بەرهەمی پڕۆژەکان دەکەین. هەر لە میانی دیدارەکەدا، نوێنەرانی کۆمەڵەی پەلەوەری هەولێر، لەبارەی کاری پڕۆژە پەلەوەرییەکان لە هەولێر و کێشەو گرفتەکانی پرۆژەکان، بەتایبەت سوود وەرگرتن لەسووتەمەنی گازی شل بۆ گەرم کردنی هۆڵەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر و دەستەبەرکردنی دەرمان و ڤاکسینی کوالیتی بەرز بۆ پڕۆژەکان و مەسەلەی زیاد بوونی ژمارەی ئەو پڕۆژە پەلەوەرییانەی بەبێ مۆڵەت وەرگرتن و بەشێوەی زیادەڕۆیی دروستکراون. وەزیری کشتوکاڵ، ڕایگەیاند: سەرنج وتێبینییەکانیان بە هەند وەردەگرن و بەدواداچوونی پێویستیان بۆ، دەکەن. هەروەک باسی لە دروستکردنی لێژنەیەکی باڵای تایبەت بە پەرەپێدانی پڕۆژە پەلەوەرییەکان کرد، کە بەمزووانە پێکدەهێنرێت و جگە لە وەزارەتی کشتوکاڵ نوێنەری هەموو ئەو لایەنانە لەخۆدەگرێت کە پەیوەندییان بە بەخێوکردنی پەلەوەرەوە هەیە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی