كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ كەناڵی ( الجزیرة): هەلومەرجی سیاسی و كەمیی بودجەو كەمتر پشت بەستن بە كشتوكاڵ وەك سەرچاوەی داهات هۆكاری سەرەكیی دواكەوتنی كشتوكاڵ بووە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە هۆكاری دواكەوتنی كەرتی كشتوكاڵ لە ماوەكانی رابردوودا زیاتر لە سیاسەتی رژێمی بەعس و كاولكردنی گوندەكان و راگواستنی دانیشتوانەكانی بۆ كۆمەڵگا زۆرەملێیەكان و كوێركردنەوەی سەرچاوەو كانیاوەكان بووە، هەروەها لە سیاسەتی هەرێمی كوردستاندا كە بە پلەی یەكەم پشتی بە نەوت بەستووە وەك تاكە داهاتی دارایی و ئابووری و كەمتر بە لای كشتوكاڵدا چووە كە هەر وەك دەگوترێت( كشتوكاڵ نەوتی بەردەوامە)، بەڵام لەئێستادا سەرباری ئەو قەیرانە دارایی و ئابوورییەی رووی لە كوردستان كردووە، بەڵام جموجۆڵێكی بەرچاو لە سێكتەری كشتوكاڵدا بەدی دەكرێت، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانیی (الجزیرة) ی عەرەبیدا عەبدولستار مەجید رۆشنایی خستە هەندێ لایەنی كەرتی كشتوكاڵ و لە وەڵامی پرسیارێكدا كە بۆچی كشتوكاڵ زۆر بە سستی هەنگاودەنێت، گوتی: قەیرانی دارایی و شەڕی داسەپاوی تیرۆریستانی داعش و كێشەو ململانێی ناوچەكەو بێبەشكردنی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق و زۆر هۆكاری دیكەی زانستی و تەكنیكی كاریگەرییان لەسەر ئەم سێكتەرە هەبووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەو رێژە بودجەیەی بۆ كەرتی كشتوكاڵ لە بودجەی گشتیی هەرێمی كوردستان تەخانكراوە لە 2% تێپەڕناكات و وەزارەتیش داوای كردووە كە رێژەكە بەلای كەمیی بكرێتە 10%، لەم رووەوە ئاماژەی بەوەدا كە لە زۆربەی دەوڵەتە پێشكەوتووەكاندا تەنانەت پیشەسازییەكانیش بە پلەی یەكەم گرنگیی بە كشتوكاڵ دەدەن و كردوویانەتە سەرچاوەی داهات، بۆ نموونە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپی كە زیاتر پیشەسازین بەڵام 40%ی بودجەیان بۆ كشتوكاڵ تەرخانكردووە، لە وەڵامی پرسیارێك دەربارەی بوونی بەروبوومی كشتوكاڵی و پەلەوەڕی توركی و ئێرانی و وڵاتانی دیكە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە بەروبوومی خۆماڵی، عەبدولستار مەجید روونی كردەوە كە لەم ماوەی دواییدا وەك سیاسەتی وەزارەت رێژەیەك باجمان خستە سەر بەروبوومی هاوردە لە وڵاتانی دەوروبەر، بەمەش هەم جووتیاران قازانج دەكەن و هەمیش رێژەی هاوردە كەم دەبێتەوە، بۆ نموونە بەروبوومی هاوردەی توركی بۆ 28% كەمی كردو بۆ وڵاتانی دیكەش بە رێژەی جیاجیا، دووپاتیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان لە رووی هەندێ بەروبوومەوە گەیشتۆتە تێراخۆو خودبژێوی، لەوانەش گەنم و پەتاتەو پیازو هەندێ سەوزەو میوە، ئەمە جگە لە بەروبوومی پەلەوەڕ وەك مریشك و هێلكە،هەروەها لە ماسی، لە كۆتاییدا سەبارەت بە پاڵپشتیی حكومەت بۆ ئەم كەرتە، ئاماژەی بەوەكرد كە لەم دوو ساڵەی دواییدا، سەرباری نەبوونی بودجەی گشتی لە هەرێمی كوردستان، بەڵام هاریكاریی كشتوكاڵی( الأعانات الزراعیة) بۆ یارمەتیدانی جووتیاران لەلایەن وەزارەتەوە دابینكراوە، جەختیشی كردەوە كە وەزارەت لە جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی بەردەوام دەبێت لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵ.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 14/03/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 431 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department