وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، ئەو زەویانەی كێشەی قەرەبووكردنەوەی رێژەی 3٪ هەبوو چارەسەر كرا، بەمەش هەزاران جوتیار سوود مەند دەبن. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەڕەی تایبەتی خۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك دەڵێت، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی ئەو جوتیارانەی گرێ بەستی كشتوكاڵی و قەرەبووكردنەوەی 3% یان هەبوو، بە هەماهەنگی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە سوپاسەوە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چارەسەركردنی دەرچوو. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، خاڵی یەكەمی بڕیارە تایبەتە بە دەسپێكردنەوەی پرۆسەی قەرەبووكردنەوە بە رێژەی 3% بۆ ئەو جوتیارانەی كە خاوەنی گرێبەستی كشتوكاڵی بوون، یان بڕیاری دابەشكردنی زەوی كشتوكاڵیان هەبووە و زەویەكانیان كەوتۆتە سنوری شارەوانیەكان لە پێش رێككەوتی 18/12/2018، بە پێی نوسراوی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو. رونیشكردۆتەوە، لیژنەیەكی هاوبەشی نێوان هەرسێ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و داد لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان وردبینی لە دۆسیەكان دەكەن و پاشانیش قەرەبووكردنەوەی جوتیاران دەكرێت. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژانە چەندین جوتیار سەردانیان دەكردین تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی كێشەی 3%، بۆیە لێرەوە پیرۆزبایی لەو هەزاران جوتیارە دەكەم.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی