وه‌زاره‌تى كستوكاڵى هه‌رێمى كوردستان بڕى باجى گومرگى سه‌ر سێوى هاورده‌كراوى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ بازاره‌كانى هه‌رێم بۆ (350) دینار بۆ هه‌ر یه‌ك كیلۆ به‌رز كرده‌وه. ئه‌م باجه‌ش له رۆژى (1/8/2019)ه‌وه تاكو (15/12/2019) به‌و جۆره ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م بریاره پاڵپشت به یاساى پاراستن و پێشخستنى به‌رووبوومى كشتو‌كاڵى ژماره (4) ساڵى 2008 و نووسراوى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ژماره (6547) (23/10/2014) دراوه، مه‌به‌ست له‌و بریاره‌ش پاراستنى و پێشخستنى به‌رووبوومى كشتو‌كاڵى خۆماڵییه. به گوێره‌ى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ: له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌مى سێوى ناوخۆیی له هه‌رێمى كوردستان پێده‌گات و به‌شى پێوستى ناوخۆیى ده‌كات و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش بۆ ئه‌وه‌ى جووتیاران بتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان به نرخێكى گونجاو ساغ بكه‌نه‌وه، ساڵانه له‌م كاته‌دا بری باجى گومرگى سه‌ر ئه‌و جۆره میوه‌یه به‌رز ده‌كاته‌وه، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانرێت رێگه له‌وه بگیرێت به‌رووبوومى سێوى هاورده كرا‌و كێبه‌ڕكى له‌گه‌لَ به‌رهه‌مى خۆماڵى بكات.
- ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی