كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
راگه‌یاندراوێك له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو

بەپێی بەیانی ژمارە ٢١ ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە رێگری لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان .خاڵی ١٢ هەم بەرێوبەرانی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبنە ئەندام لەژووری ئۆپراسیۆنەکان بەمەبەستی هەماهەنگی و رێکخستنی کاروبارەکانی وەرزی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان. بۆیە داوا لە خاوەنکاران، جوتیاران، خاوەن پرۆژە کشتوکاڵیەکان و کۆمپانیاکانی کشتوکاڵی دەکەین بۆ ئەوەی فۆرمی رێگە پێدانیان بۆ پر بکرێتەوە بەرێوبەری گشتی پارێزگاکان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەریوبەرایە تیەکانی سەر بە وەزارەتمان لەهەموو شارو شارۆچکەکان لە ئەرکدان بۆ کارئاسانی و هاوکاریتان دەتوانن پەیوەندیان پێوە بکەن تاکو کارەکانتان نەوەستێت. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر 07511041639 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی 07701571816 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ 07501338416 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی دهۆك 07514573819 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان 07701574733 وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو 23/3/2020

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 126 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department