كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەدواداچوون بۆ داواكاری و گرفتەكانی جووتیاران دەكات

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران و بەرهەمهێن كۆبۆوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە رەوشی گشتیی كشتوكاڵ كردو ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەولەویاتی وەزارەتدایە كە بە هەموو توانایەكەوە بایەخ بە جووتیاران بدات و پارێزگاریی لە بەروبوومی خرماڵی بكەین و هەرچی پێمان بكرێت نەهێڵین تووشی زیان ببنەوە، سەبارەت بە پاڵپشتی كردنی جووتیارانیش جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر هەر كەموكورتییەكیش هەبێت هۆكارەكەی ئەو قەیرانە داراییەیە كە دووچاری هەرێمی كوردستان بۆتەوەو كشتوكاڵیش لە قەیرانە بەدەر نیی، دواتر هەندێ جووتیار باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد، لە تەوەرێكی دیكەدا ئامادەبووان كێشەی بیرلێدانیان خستەڕوو، لیژنەكەش دووپاتی كردەوە كە بەپێی رێنمایی یاسایی پێویستە ئەوانەی دەیانەوێ بیر لێبدەن پابەندبن بەشێوەیەك كە كاریگەریی نەبێت بۆ سەر ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی ئەو سامانە سروشتی و نیشتمانییە لەبەرچاو بگیرێت، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەوە دووپاتكرایەوە كە مەبەست لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی رۆژی سێ شەمموان ئەوەیە كە زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابن، شایانی باسە لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكیی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 24/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1228 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department