كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
بە هاوكاریی یۆنسكۆ قۆناغی دووەمی رووپێوی و دیراسەكردنی ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات

بەڕێز عەبدولستارمەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە شاندێكی رێكخراوی یۆنسكۆ كە پێكهاتبوو لە ئەندریاس لۆك بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی ئاوی ژێر زەوی لە رێكخراوەكەو زافر عەبدولڵا حوسێن بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ژێر زەوی لە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ژمارەیەك لە شارەزاو راوێژكاران لە رێكخراوی ناوبراو، لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەی بوون، باس لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی دیراسەكردنی ئاوی ژێر زەوی كرا كە بە هاوكاریی یۆنسكۆو یەكێتیی ئەوروپا و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراقی فیدڕاڵ تەواوكراوەو بریتییە لە كۆكردنەوەی زانیاری دەربارەی ئاوی ژێر زەوی، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەشدا جەختكرایەوە لەسەر دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە لە سەرتاسەری عێراقدا كە بریتییە لە رووپێوی و دیراسەكردن، لەم رووەوە بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی ئاوی ژێر زەوی لە رێكخراوەكە رایگەیاند كە بۆ ئەمە 3 حەوز هەڵدەبژێرن یەكێكیان لە هەرێمی كوردستانە كە حەوزی هەولێرە كە بۆ ئەم مەبەستە دەست نیشانكراوە، هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە رێكخراوەكەیان لە بەرنامەیدایە 6 خولی راهێنان بۆ كارمەندو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەكانی ئاو سازبكات، هەروەها روونی كردەوە كە یۆنسكۆ وەك لایەنێك دەیەوێت بێتە سەر خەت بۆ بەدواداچوون و یارمەتیدانی ئەو وتوێژانەی تایبەتن بە كێشەی ئاوی ئیقلیمی، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی رێكخراوەكەی كردو ئامادەیی خۆی بۆ هەموو ئاسانكارییەك خستەڕوو، لەم بارەوە دووپاتی كردەوە كە ئەمە كێشەیەكی نێودەوڵەتییە و زۆر دەوڵەت هەوڵ دەدەن وەك كارت بەرامبەر لایەنی دیكە بەكاری بێنن، هیواشی خواست كە پڕۆژەكانی یۆنسكۆ ئاكامی باشیان هەبێت و یاریدەدەر بن بۆ پاراستنی سامانی ئاو لە هەرێمی كوردستاندا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 26/08/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1037 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department