كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
بە دانانی باج لەسەر بەروبوومی هاوردە... داهاتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی 4 مانگدا زیاتر لە 51 ملیارو 288 ملیۆن دینار بوو

دوابەدوای پەیڕەوكردنی سیاسەتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە دانانی باج لەسەر هاوردەی بەرهەمی كشتوكاڵی و پەلەوەڕ لە دەرەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان، توانرا بڕی 51 ملیارو 288 ملیۆن و 550 هەزار دینار وەك داهات بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكرێت، ئەنوەرعومەر قادر بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەربارەی ئەم هەواڵە جەختی لەوە كردەوە كە لە ماوەی 4 مانگدا واتا لە 15/4/2015 تاكو 15/8/2015، لە دانانی باج لەسەر سەوزە كە 108292 تەن بوو بڕی 27ملیارو 73 ملیۆن دینار بەدەست هاتووە، لەسەر میوە كە 41353 تەن بوو بڕی 14 ملیارو 473 ملیۆن و 550 هەزار دینار بەدەست هاتووە، لە سەر مریشك كە 26000 تەن بوو داهاتەكەی بریتی بوو لە بڕی 5 ملیارو 200 ملیۆن دینار، دەربارەی هێلكە كە 22000 تەن بوو بڕی 4 ملیارو 400 ملیۆن دینار بەدەست هاتووە، دەربارەی قارچك كە بڕەكەی 142 تەن بوو كە داهاتەكەی بریتی بوو لە 142 ملیۆن دینار، لە كۆتاییدا وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە كۆی باجی بەدەستهاتوو لەم چوار مانگەدا گەیشتۆتە51 ملیارو 288 ملیۆن و 550 هەزار دینار.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 24/08/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 956 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department