كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
ئەنجوومەنی باڵای کاورباری خانمان بە گرنگیەوە باسی پڕۆژەی #بەبازارکردنی_گەنمی_جوتیاران دەکات

ئەنجوومەنی باڵای کاورباری خانمان بە گرنگیەوە باسی پڕۆژەی #بەبازارکردنی_گەنمی_جوتیاران دەکات و دەستخۆشی و پێزانینی هەیە بۆ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو. دەقی پەیامی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان بەناوی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستافی وەزارەت دەکەین، بەبۆنەى واژۆکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بەڕێژەی 500 هەزار تۆن کە چەندین قۆناغ و مەرجی گرنگی تێدایەو پرۆژەیەکی ستراتیژیی گرنگە. ئەمڕۆ سێشەممە 11-8-2020، خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوو لە حكومەتی هەرێمى کوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە گرێبەستی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران رایگەیاند: پڕۆژەكە چەندین قۆناغ و مەرجی گرنگی تێدایە و هەنگاوەكانیشی بریتین لە، كڕینەوەی 500 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران كە شیاوی ئەو بەرهەمانە بێت كە لە كارگەكان بەرهەم دەهێندرێن و دامەزراندنی سایلۆی تایبەتمەند و ئاشی هاڕینی گەنم بۆ ئارد. وتیشی: كارگەكانی دروستكردنی ساوار و بڕوێش و بەرهەمەكانی دیكەی گەنم و دامەزراندنی كارگەی لە كیس نانی بەرهەمەكانی گەنم بە پێی خواستی كڕیاران و رەخساندنی هەلی كار لە یڕۆژەكەدا بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگا و ئامادەییەكانی كشتوكاڵ هەنگاوی دیكەی پڕۆژەكە دەبن. شایانی باسە ژمارەیەکی زۆر لە خانمانی لادێ لەم کەرتە کاردەکەن و سوودمەند دەبن لەم پرۆژەیە، ئەمەش هەلی کارو دەرفەتی ئابووریی زیاتریان بۆ دابین دەکات.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 11/08/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 53 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department