كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
لە دەستپێشخەرییەكدا كۆمپانیای ( ئەلشیمال) بڕێك هاوكاریی هێلكەو مریشكی بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتی كشتوكاڵ دابەش كرد

لەسەروبەندی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و تێكچوونی گوزەرانی خەڵك بە تایبەتیش توێژی فەرمانبەران خەڵكێكی خواپێداو سەرقاڵی دابەشكردنی هاوكارییە بەسەر ئەم توێژە، ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەری گشتی دیوان كۆمپانیای ( ئەلشیمال) بۆ بەرهەمەكانی گۆشت و پەلەوەڕ هاوكاریی بەسەر فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت دابەشكرد، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە وتەیەكدا سەرەتا سوپاسی ئەو كۆمپانیایەی كرد كە دەستپێشخەر بووە لەو كاتەدا كە قەیرانی ئابوورییە وەك بەشدارییەك لە كەمكردنەوەی هەندێ لە پێداویستییەكانی مووچەخۆران، هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە لە دەڤەری سلێمانی هاووڵاتییەكی خواپێداو بە ناوی محەمەد غەریب تەگەرانی بڕێكی زۆری بەروبوومی هێلكەو مریشكی كڕیوەتەوەو بە خۆڕایی بەسەر فەرمانبەرانی دەزگاو فەرمانگەكانی كشتوكاڵی سلێمانی دابەشی كردووە، هیواشی خواست كە كۆمپانیاو خەڵكانی دیكەی خواپێداو دەستپێشخەری بكەن و هاوكاری فەرمانبەران و هاووڵاتیانی كەمدەرامەت بكەن، دواتر راستەوخۆ بەشداری كرد لە دابەشكردنی بەشێك لەو بەرهەمانە بەسەر نوێنەرانی فەرمانگەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەریی لە هەواێر، شایانی باسە ئەو هاوكارییەی كۆمپانیای ( ئەلشیمال) بریتییە لە 1200 تەبەقە هێلكەو 5000 هەزار مریشكی بەستوو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 02/03/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 945 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department