بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەمیانی پێشوازیكردنی لە عەبدوڵا نەوڕۆڵی پارێزگاری هەڵەبجە، وێڕای باسكردنی چەندین بابەتی پەیوەست بە كەرتی كشتوكاڵ لە ناوچەكەدا جەختیان لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان كردەوە، بە تایبەتیش دوابەدوای بوونی بە پارێزگا، كە پێویستیی بە كردنەوەی چەندین فەرمانگەیە، یەكێك لەو فەرمانگانە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵە، لەبەر ئەوەئ كە ئەم ناوچەیە كشتوكاڵییەو ساڵانە بەرهەمێكی زۆری سەوزەو میوەی هەیە، تا بتوانێت بە شێوەی راستەوخۆ خزمەت بە جووتیارانی ئەو پارێزگایە بكات، لەلای خۆیەوە سەرەتا عەبدولستار مەجید ئاماژەی بە گرنگیی ئەو دەڤەرە كرد و دووپاتی كردەوە كە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەموو لایەنە سییەكان زیاتر بایەخی پێ بدەین و قارەمانێتی و قوربانیدانی خەڵكی سڤیلی هەڵەبجە بەهەند وەرگرن و تا پێیان بكرێت ئاوڕی لێ بدەنەوە، سەبارەت بەو خاڵەش دووپاتی كردەوە كە پێویستە رۆتینی دابینكردنی ئەو داخوازییە بەلاوەبنرێت و ئاماژەی بەوەش كرد كە لە پەیوەندی و هەوڵی بەردەوامدا دەبێت لەگەڵ لایەنی پەیوەنیدار بۆ ئەوەی بە زووترین ئەو فەرمانگەیە بكرێتەوە، دواتر باسی لە هەوڵی هەمەلایەنە كرد بە تایبەتیش كەرتی تایبەت بۆ كردنەوەی پڕۆژەو كارگەی پیشەسازی لە ناوچەكە كە پشت بە بەروبوومە كشتوكاڵییەكان دەبەستێت، بە تایبەتیش بەرهەمی هەنارو تەماتە، هەموو ئاسانكارییەكیشی بۆ سەرخستنی ئەو هەوڵانە دووپاتكردەوە بە تایبەتیش بۆ گوندنشینان، هاوكات روونی كردەوە كە پێویستە ئەو خاكە بە پیتەی دەشتی شارەزوورو هەورامان بۆ هەموو جۆرە بەرهەمێكی كشتوكاڵی تەرخان بكرێت كە سوود بە ئابووریی وڵات و جووتیارانی دەڤەرەكە دەگەیەنێت، دەستخۆشیشی لە خاوەنی كارگەی دۆشاوی تەماتە كرد كە لە شارەزوور دامەزراوەو لەئێستادا لە قۆناخی تێستدایە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، لە پەیوەندیی بەم بابەتەوە پارێزگاری هەڵەبجە وێڕای سوپاسگوزاریی بۆ هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە لەسەر زیاتر بایەخدان بە ناوچەكە بە تایبەتیش لە رووی پارێزگاریكردن لە بەروبوومی خۆماڵی لە وەرزەكانی پێگەیشتن ئەویش بە دروستكردنی كۆمەڵێك ساردخانە بۆ پاراستنی میوە، ئەمەو بە شێوەیەكی گشتی چەندین بابەتی دیكەی پەیوەنیدار بە سێكتەری كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەریی لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو پارێزگاری هەڵەبجە لەم دیدارەدا گفتوگۆیان دەربارە كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی