کاک ئەسكەندەر گاینجی جوتیارێكی نمونەیی دەشتی بەڕانەتی هەولێرە. ئەمڕۆ چوار شەممە 2020/6/24، گفتوگۆیەكی بەسوودمان كرد، باسی موتربەكردنی شوتی و كولەكەی كرد، كە ئەنجامیداوە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە، هەروەها گۆڕینی كاتی داچاندنی پەتاتە و زیادكردنی بەرهەم. ئەو جوتیارە نمونەیە 26 دۆنم لە پەتاتە، كاڵەك، شوتی و كولەكەی داچاندووە، بەرهەمێكی زۆر باشی هەیە بەهۆی شەونخونی و لێهاتووی خۆیی. كاك ئەسكەندەر یەكێكە لەو دەیان هەزار جوتیارەی كە بەرەنج و ماندووبونێكی زۆر بەرهەمێكی تەندروست دەخەنە بازاڕەوە، بۆیە بەردەوام دەبین لە هەنگاوەكانمان بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی ئەمەش بە هەمواری یاسا و رێنمایەكان و گرتنەبەری چەندین هەنگاو بۆ ئەوەی ئاسانكاریان بۆ بكەین.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی