كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
كۆمپانیای كۆسار بۆ كشتوكاڵ و پەلەوەڕ بە هاوكاریی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆڕێكی زانستی تایبەت بە ئەنفلەوەنزای باڵندە ساز دەكات

ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كۆڕێكی زانستی تایبەت بە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئەنفلوەنزای باڵندە لە بەشێك لە هەرێمی كوردستان و هەندێك وڵاتی دەوروبەر ئامادەبوو، كە كۆمپانیای كۆسار بۆ كشتوكاڵ و پەلەوەڕ بە هاوكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هۆڵی هوتێلی ڤانرۆیال بە دروشمی( با زانستیانە هەموومان بە یەكەوە كاربكەین لە دژی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندەH5N1 لە كوردستان) سازی كرد، لە كۆڕەكەدا كە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی ڤێتێرنێری پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆكو ئیدارەی گەرمیان و خاوەن پیشەسازییەكانی پەلەوەڕ ئامادەی بوون، وتەی بەخێرهێنان لەلایەن دكتۆر محسن محەمەدەمین بەڕێوەبەری كۆمپانیای كۆسار خوێندییەوە، تێیدا باسی لە هۆكارو هەستیاریی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە كرد و داوای كرد كە هەماهەنگی بەردەوام هەبێت لە نێوان پیشەسازییەكانی پەلەوڕو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوی تەندروستیی ئاژەڵیی جیهانیش بێتەسەر خەت و هاوكاری كۆنتڕۆڵكردنی ئەم پەتایە بدات، جەختیشی كردەوە لە سوود وەرگرتن لە كادیران و تاقیگەكانی ڤێتێرنێریی كوردستان و زانكۆكان بۆ دەست نیشانكردنی نەخۆشییەكەو دۆزینەوەی میكانیزمی كۆنتڕۆڵكردنی. بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە میانی وتەیەكدا كە لە كۆڕەكەدا خوێندییەوە، سەرەتا سوپاسی كۆمپانیای ناوبراوی كرد بۆ ئەنجامدانی ئەم كۆڕە گرنگە، دووپاتی كردەوە كە ئێمە لەگەڵ ئەوەین زانستیانە كاربكەین دژی ئەم نەخۆشییەو ئاماژەشی بە هەنگاوەكانی وەزارەت كرد كە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە هاویشتوویەتی و جەختی لەوەش كردەوە كە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە تەنیا لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێك نەهاتووە، بەڵكو لەپاڵ وەزارەتی ئێمە هەر یەك لە وەزارەتی ناوخۆو تەندروستی و شارەوانی و گەشت و گوزار ودەستەی ژینگەیش لەخۆ دەگرێت، دووپاتیشی كردەوە كە لیژنەكە لەم بڕیارانەی داویەتی مەبەستی زیان گەیاندن نییە بە خاوەن فرۆشگاكانی پەلەوەڕ بەڵكو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانە، روونیشی كردەوە كە قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لەدوكان و سەر شەقامەكان مەبەست لێی بێ كاری كردنی كاسبكاران نییە، لەمەو دواش وەزارەت رێنمایی دەردەكات بە راوێژ لەگەل وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ رێكخستن و بە سیستەمكردنی ئەم كارە و لە داهاتوو ئەوانەی مۆڵەت وەردەگرن دەچنە ناو سیستەمی بە بازاڕكردنی مریشك كە وەزارەت لەئەستۆی دەگرێت،داواشی لە میدیاكان كرد كە دان بەخۆیاندا بگرن لەم هەنگاوانەی هاویشتوومانە لە ماوەیەكدا بەرەكەی دەبینن، ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئەولەویاتی وەزارەت بەروبوومی خۆماڵی بپارێزێت، هاوكات موژدەی بە هاووڵاتیان دا كە لەئێستادا جووتیارێكی زۆر روویان لە زەویەكانیان كردۆتەوە و ئەمەش ەڵگەیە بۆ ئەوەی بگەینە خودبژێوی و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراك وئاو، دواتر لەلایەن هەندێ شارەزایانی تایبەتمەندو چەندین بابەت پێشكەشكران تایبەت بە ئەنفلەوەنزای باڵندە و پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی H5N1 و بایوسیكوریتی بەهێزترین رێگە بۆ تووش نەبوون بەم ڤایرۆسە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 20/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 905 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department