كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە رێكخەری FAO كرد جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گرنگی كشتوكاڵیی رێكخراوەكە لە كوردستان

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە مستەر پۆل سلانكا رێكخەری كاروباری فریاگوزاری لە رێكخراوی جیهانیی خۆراك و كشتوكاڵFAO و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون ، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زار بە وەكالەت ئامادەی بوون، سەرەتا شاندی میوان باسیان لە چالاكییەكانی رێكخراوەكە كرد كە تایبەتە بە بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ، دواتر ئاماژەیان بە پڕۆژەیەك كرد كە لەلایەن پرۆگرامی پەرەپێدانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان UNDP بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان ئامادەیان كردووە بۆ پەرەپێدانی كەرتە گرنگەكانی ئابووری كە كشتوكاڵیش كەرتێكی گرنگە و بەم شێوەیە شارەزاو راوێژكار بۆ راپەڕاندنی پرۆژەكە دابین دەكات، بودجەكەش لە- یو ئێن دی پی - یەوە دەدرێتە فاو بۆ جێبەجێكردنی، ئەم پرۆژەیە لە 3 خاڵ پێكهاتووە. 1- زنجیرەی بەها لە چاندنی بەرهەمەوە تا كۆگاكردن و فرۆشتنی لە بازاڕ. 2- بەرهەمهێنانی ئەو بەروبوومانەی كە لە كوردستان جێگەی بایەخن. 3- بەڕێوەبردنی ئاو و كاروباری ئاودێری لە كوردستاندا. شاندەكە روونی كردەوە كە ئەوان 3 كەس هەڵدەبژێرن بۆ پرۆژەكە دوای دڵنیابوون لە سیڤییەكانیان، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە چاكی زانی كە راستەوخۆ ئاگاداری سێڵڤییەكانیان بێت تاكو هەڵسەنگاندن بۆ توانا و لێهاتووییان بكرێت لەپێناو سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/10/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 503 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department