وەزیری كشتوكاڵ: بە هەماهەنگی و یەك تیمی دەتوانین سەركەوتووبین لە بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ چوار شەممە 26/8/2020، كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەست بەكار بوو. لەسەرەتادا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەخێرهاتنی بریكاری وەزارەتی كرد، بەناوی ئەنجوومەنی راوێژكاری وەزارەت پیرۆزبایی ئاراستە كرد. پاشان تیشكی خستەسەر هەنگاوەكانی وەزارەت لەماوەی رابردوو بۆ بەرەو پێشبردن و بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، راشی گەیاند: بەهەماهەنگی و یەك تیمی دەتوانرێت سەركەوتووبین لە بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەم نیەتەش دەستمان پێكردووە و بەردەوام دەبین. پاشان كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاس و پێزانینی ئاراستەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كرد، ئاماژەی بەوەشكرد، دەتوانین بەیەكەوە خزمەتی كەرتی كشتوكاڵ بكەین و ئامانجیشمان بەرەوپێشبردنی ئەم كەرتەیە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی