لە پێناو كۆنتڕۆڵكردنی دیاردەی زێدەڕۆیی كردنی سەر زەوی و زاری كشتوكاڵ و دارستان و پاوانەكان لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاری دا كە بەتوندی و بە پێی یاساو رێنماییەكان لە رێی دادگاكانەوە سەرپێچیكاران رادەستی دادگا بكرێن، دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون وتەبێژیی وەزارەت لە لێدوانێكدا ئەمەی پشتڕاست كردەوەو ئاماژەی بەوە كرد كە لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە دەسەڵات دابەزێنراوە بۆ نوێنەرانی بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵ و بەڕیوەبەرایەتییەكانی دارستان و پاوان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی جووڵاندنی داواكاریی سزایی دژ بە زێدەڕۆكارانی سەر زەویی كشتوكاڵ و دارستانەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ داواكاری گشتیی، وتەبێژی وەزارەت جەختی كردەوە كە تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 200 كەس دۆسێی زێدەڕۆیی بۆ كراوەتەوە، لە گەرمیان پتر لە 500 كەس و لە دهۆكیش لیژنەی سەر بە پارێزگاكە كە لە بەڕێز پارێزگار و نوێنەرانی كشتوكاڵ و دەزگا ئەمنییەكان پێكدێت بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ حاڵەتەكانی زێدەڕۆیی كردنی سەر زەویی كشتوكاڵ و دارستان و پاوانەكان، هەروەها سەبارەت بە پارێزگای هەولێر روونی كردەوە كە بەم زوانە لیژنەی پسپۆڕ دەست بەكار دەبێت، لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوە كرد كە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە بەدواداچوونی ئەم دیاردەیەدا بەردەوام دەبێت تاكو سنوورێك بۆ ئەو كەس و لایەنانە دابنرێت كە لە ئاكامی زێدەڕۆیی سەر زەویی و زارو دارستانەكان زیان بە كەرتی كشتوكاڵ و ژینگەو ئابووریی كوردستان دەگەیەنن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
لەپێناو رێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا ڤێتێرنەرى هەولێر و سلێمانى چەند رێکارێکیان گرتۆتەبەر
7000نەمام لەهەڵەبجە دەچێنرێت
لەرۆژی جیهانی چیا هەڵمەتی چاندنی بەڕوو دەستیپێكرد
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەكانی كێشەی ئاو جەخت لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی ئاو دەكاتەوە بە گوژمەی زیاتر لە ملیۆنێك