ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، چاوی بە ژمارەیەك جووتیارو بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی كەوت، لە كۆبوونەوەكەدا بەر لەوەی لیژنەكە گوێ لە ئامادەبووان بگرێت و لە داواكاری و كێشەكانیان بكۆڵێتەوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رۆشنایی خستە سەر خاڵە گرنگەكان و ئەو بڕیارانەی كە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەرچوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە، روونیشی كردەوە كە قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لەدوكان و سەر شەقامەكان مەبەست لێی بێ كاری كردنی كاسبكاران نییە، لەمەو دواش وەزارەت رێنمایی دەردەكات بە راوێژ لەگەل وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ رێكخستن و بە سیستەمكردنی ئەم كارە و لە داهاتوو ئەوانەی مۆڵەت وەردەگرن دەچنە ناو سیستەمی بە بازاڕكردنی مریشك كە وەزارەت لەئەستۆی دەگرێت و ئەو كاتە بۆیان هەیە مریشكی فرێش و بەستوو بفرۆشن هاوكات قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لەدوكان و سەر شەقامەكان لەئێستادا دوورە لە رێنمایە تەندروستییەكان و مەترسیی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزای باڵندەشی لێ دەكرێ، دواتر چەندین كێشە وداواكاری لەلایەن جووتیارانەوە خرانەڕوو لەوانە پەیوەست بە زەویی كشتوكاڵی و كێشەی تەسویەو تەملیكی زەوییەكان، هاوكات داواكاری جووتیارێك بە رێگەدان بە لێدانی بیر لە ناو شار بۆ مەبەستی پڕۆژەی تایبەت، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئەم جۆرە بیرلێدانە دەبێ رەزامەندیی وەزارەتی شارەوانی لەسەر بێت و پەیوەندیی بە وەزارەتمانەوە نییە، هاوكات چەندین كێشەو داواكاریی خرانە بەرباس و رێگەچارەیان بۆ دەست نیشانكرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
ڤيديۆى تايبهت بهمبابهته
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە