كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
پەیامی هاوخەمی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید

" تایبەتمەندی هەڵەبجە لەبەرچاو دەگرین" وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە و دەڵێت، درێغی ناكەین بۆ خزمەت كردنی هەڵەبجەی شەهید و تایبەتمەندی هەڵەبجەو هەورامان لەبەر چاو دەگرین. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەسەرەتای پەیامەكەی دەڵێت، 32 ساڵ لەمەوبەر بۆنی سێو هەڵەبجەی خنكاند، لە یادی ئەم رۆژەدا سەری رێز بۆ شەهیدان و بریندارانی هەڵەبجەی شەهید دادەنوێنم. وەزیری كشتوكاڵ باسی لەوەشكردووە، هەڵەبجە هێمایەكە بۆ هەوڵەكانی حكومەتی بەعسی لەناو چوو بەمەستی لەناو بردنی كوردان، لە هەمانكاتیشدا رەمزیكی گەشاوەیە بۆ هەستانەوەی میللەتەكەمان. لە بەشێكی تری پەیامەكەی ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوڵاتیان لە پارێزگای هەڵەبجە دەردەسەری زۆریان بینیوە، بۆیە باشترین وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و كەسوكاریان خزمەتكردنیانە، بەندە لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەماوەی رابردوو كاتێك سەردانی پایتەختی ئاشتیم كرد، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكەم راسپارد تایبەتمەندی هەڵەبجە لەبەرچاو بگرێت. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەشڵێت، لەچوار چێوەی دەسەڵاتەكانم لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو درێغی ناكەم بۆ خزمەتكردنی پایتەختی ئاشتی، هەروەها تایبەت مەندی هەڵەبجە و هەورامان لەبەر چاو دەگرین لەپێناو ئاسانكاری بۆ خزمەتكردنی جوتیاران و هاوڵاتیانمان لە هەڵەبجە. لەكۆتای پەیامەكەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هێمای بۆ ئەوەشكردووە، كە بەسەیركردنی مێژووی میللەتەكەمان پێش چاومان روون دەبێت هەر كاتێك یەك گوتار بووبین سەركەوتوو بووین، بۆیە ئێستاش كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتە مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی داواتان لێ دەكەم با هەمووان پابەندی رێنمایەكانی خۆپارێزی بین و لە پشووی خۆپارێزی لەماڵەكانمان نەینە دەرەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 16/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 6 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department