كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی بانكی فیدڕاڵی كرد بۆ ئەو ئاسانكارییەی لە رایی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەت پێشكەشی دەكات

ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی بانكی فیدڕاڵی لە هەولێر كرد، لەلایەن خاتوو شیرین ئەحمەد رۆژبەیانی بەڕێوەبەری بانك و جێگرەكەی بە گەرمی پێشوازی لێكرا، لەمیانی دیدارێكدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەرو كارمەندانی بانكی ناوبراو كرد بۆ ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەی كە لەگەڵ وەزارەتدا دەیكەن لەرووی پێشكەشكردنی ئاسانكاری لەكاتی خەرجكردنی مووچەی مانگانە كە لەڕێی چەكەوە ئەنجام دەدرێت، هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە راپەڕاندنی كاروباری خەڵك، لەلای خۆشیەوە بەڕێوەبەری بانكی فیدڕاڵ سوپاسی جەنابی وەزیری كرد بۆ ئەو سەردانەو روونی كردەوە كە ئەمە بەشێكە لە ئەركی رۆژانەی سەرشانی خۆیان بەرامبەر بە هاووڵاتیان، دواتر سەردانی یەكەیەكەی هۆبە و بەشەكانی كردو چاوی بە فەرمانبەرو كارمەندان كەوت و دەستخۆشی لێكردن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/08/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 595 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department