بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە ئینگۆ فۆریس ئۆرخ شارەزای ئەڵمانی لە بواری دارستان و شاندێكی یاوەری، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان ئامادەی بوو، سەرەتا میوانی ناوبراو باسی لە ئامانجی سەردانەكەی كرد، كە بریتییە لە هاوكاریكردن لەگەڵ وەزارەت لە بواری دارستاندا ئەویش بە سەردانیكردنی دارستانەكانی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك بۆ هەڵسەنگاندنیان، دواتر بەشێوەیەكی مەیدانی جووتیاران فێری شێوازی نوێی زانستی پێشكەوتووی چاندنی درەختی دارستان لە شاخەكان دەكەن، دوای ئەوەی ئەم پڕۆژەیە ئامادە دەكرێت دەخرێتە بەردەم لایەنی پەیوەندیدار تاكو تێبینی و سەرنجی دەربارە بدرێت و بەسوودی پڕۆژەكانی دارستان بشكێتەوە، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای خۆشحاڵی بەو هەوڵە لەلایەن شارەزا ئەڵمانیاكەوە، جەختی لەوە كردەوە كە ئەم جۆرە شارەزایی و زانیارییە زانستیانە زۆر پێویستە بۆ زیاتر بووژاندنەوەی سامانی دارستان و كەرتی كشتوكاڵ و زیادبوونی رووبەری سەوزایی لە هەرێمی كوردستان و وەزارەتیش لەو هەوڵانە بەردەوام دەبێت بە سوودوەرگرتن لە رێكخراوو دامەزراوو سەنتەرە زانستییەكانی ناوخۆو جیهان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی