بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كوشتارگەی خەلەكانی بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بەسەركردەوە، لەم بەسەركردنەوەدا خاتوو هێڤار ئیبراهیم ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوونی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی و قایمقامی دوكان و بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەكان و ژمارەیەكی زۆری بەرپرسانی ئیداری و جەماوەری ناوچەكە ئامادەبوون، دوای گەڕان بە ناو هۆڵی كوشتارگەكەدا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە دەڤەری خەلەكان ناوچەیەكی فراوانەو كردنەوەی ئەم كوشتارگەیەش لەلایەن كەرتی تایبەتەوە هەنگاوێكی گرنگە، بەڵام جەختی لەوە كردەوە كە دواتر لیژنەیەكی پسپۆڕ لە وەزارەت سەردانی دەكات تا لە نزیكەوە مەرج و رێنماییەكانی كردنەوەی كوشتارگەكە بە خاوەنەكەی رابگەیەنێت، چونكە لەئێستادا كەموكوڕی تەندروستی و هونەریی هەیە، هەر كاتێكیش لیژنەكە گەیشتە ئەو قەناعەتەی كە خاوەنەكەی پابەندی گشت مەرج و رێنماییەكانە، ئەو كاتە مۆڵەتی كردنەوەو كاركردنی پێ دەدرێت، هەر لە میانی كۆنگرەگەدا وەڵامی چەندین پرسیاری دیكەی دایەوە تایبەت بە كێشەو گرفتەكانی كشتوكاڵ لە ناوچەكەو هەندێ پرسیاری دیكەی گشتیی پەیوەست بە كەرتی كشتوكاڵ. شايانی باسە ئەم كوشتارگەیە كە خاوەنەكەی ئازاد مارف حەمەدە لەسەر خەرجیی كەرتی تایبەت بنیاتنراوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی