كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لە كۆبوونەوەی لیژنەی چارەسەركردنی كێشەی جووتیاراندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: كێشەیەكی گەورەی جووتیارانمان چارەسەركرد بە دواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزی كشتوكاڵ

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەڕێزی لەمیانی كۆبوونەوەی هەفتانەی لیژنەی چارەسەركردنی كێشەی جووتیاراندا دووپاتی كردەوە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەی گەڕاندنەوەی ئەو قەرزە كشتوكاڵییەی كە جووتیاران لە بانك وەریانگرتووە، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا بە دواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزی كشتوكاڵی تاكو 31/12/2016، هەروەها رایگەیاند نووسراومان بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردەوە و تێیدا روونمان كردەوە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو زۆربەی جووتیارانیش پارەی گەنمیان وەرنەگرتووە و قەرزەكانی دیكەش زۆربەیان راوەستاون ، لە هەمان كاتیشدا بانكی كشتوكاڵی داوای گەڕانەوەی قەرزەكەیان لێ دەكات، ئەمەش كێشەیەكی گەورەی بۆ جووتیاران درووستكردووە، لەبەر ئەوە داوامان لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كرد رەزامەندیی بفەرموون لەسەر دواخستنی قەرزەكە، ئەوە بووسەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە سوپاسەوە رەزامەندیی دا بە دواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزی كشتوكاڵی تا كۆتایی ئەم ساڵ، دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو ئەندامانی لیژنەكە گوێبیستی كێشەكان بوون، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران،هەروەها لەمیانی كۆبوونەوەكەدا راستەوخۆ پەیوەندیی بە بەرپرسانی شارۆچكەی خەباتەوە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمبوونەوەی ئاو لە رێڕەوی ئاوی ئەو گوندانەی كەوتوونەتە سەر پڕۆژە رووباری كەڵەك كە بەهۆیەوە جووتیاران زەرەمەندبوونە و بەڵێنی چارەسەری بۆ وەرگرتن، هاوكات چەندین كێشەی دیكەی دیكە خرانەڕووو چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/08/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 408 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department