بە مەبەستی پەرەپێدان و بەردەوامی كەرتی كشتوكاڵ وەك كۆڵەگەیەكی ئابووریی گرنگ كە پشت ئەستووربێت بە توێژینەوەو چالاكییە ئەكادیمی و زانستی بۆ زیادكردنی چەندایەتی و چۆنایەتی بەرهەم و بەرەو هەنگاونان بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و ئاو لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 12-1-2016 لە دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێزان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و دكتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەڕێوەبەرانی گشتیی و هەردوو وەزارەت یاداشتنامەی هەماهەنگی و هاوكاری زانستی لە نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی واژۆكرا، بڕگەكانی ئەم یاداشتنامەیە بواری لەخۆ گرتووە، لەوانە بواری هاوكاریكردن كە بریتییە لە كاری هاوبەش لە نێوان پسپۆران و كادیران و تاقیگە و سەنتەرەكانی تۆژینەوە و ڕێنمایی كشتوكاڵی و ئامێرەكان و خوێندنی باڵا لە دیبلۆم و ماستەر و دكتۆرا هەروەها ئەنجامدانی توێژینەوە لە زەوی جووتیاران، دەربارەی ئەركی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەم یاداشتنامەیە بریتییە لە واڵاكردنی دەرگای سەنتەرەكانی تۆژینەوەی كشتوكاڵی و سەرچاوەكانی ئاو و بنكەكانی ڕێنمایی كشتوكاڵی لە سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بە ڕووی پسپۆرانی زانكۆكانی هەرێم بۆ ئەنجامدانی تۆژینەوە لەسەر ئەو بابەتانەی گرنگن بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و ئاو لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ چەندین ئەركی دیكەن ئەركی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بریتییە لە ناردنی پسپۆرانی زانكۆ بۆ سەنتەرەكانی توێژینەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو توێژینەوانەی پێویستن بۆ كەرتی كشتوكاڵ و ئاو كە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دیارییان دەكات لەگەڵ چەندین ئەركی دیكە، دوابەدوای واژۆكردنی یاداشتننامەكە هەردوو بەڕێزان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن رۆشناییان خستە سەر ناوەڕۆكی یاداشتنامەكە، وێڕای باسكردنی هەندێ لە بڕگەكانی یاداشتنامەكە، ئاماژەیان بەوەكرد كە لیژنەیەكی هاوبەش لە پسپۆڕانی هەردوو وزارەت پێكدەهێنرێت بۆ بەدواداچوونی بڕگەكانی ئەو یاداشتنامەیە بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجی جێبەجێ كردنی یادشتانامەكە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی