كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەڵەبجە دەکرێتەوە

بێگەرد تاڵەبانی: تایبەت مەندی پارێزگای هەڵەبجە لەبەرچاو دەگرین بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەڵەبجەی، دەشڵێت، تایبەت مەندی پارێزگای هەڵەبجە لەبەر چاو دەگرین. ئەمڕۆ هەینی 2020/1/31، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد. لەسەرەتای سەردانەکە لەگەڵ ئازاد تۆفیق، پارێزگای هەڵەبجە، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجەو جەمیل هەورامی، کەسایەتی دیاری ناوچەکە، ژووری بازرگانی و بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە کۆبووەوە. له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كشتوكاڵ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌كردنه‌وه‌ی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەڵەبجە، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ تایبەت مەندی پارێزگای هەڵەبجە لەبەر چاو دەگرن و لەچوار چێوەی کاری وەزارەت درێغی ناکەن بۆ پارێزگای ئاشتی. ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵەبجه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی بۆ پارێزگاکە بەگرنگ زانی و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌ سه‌ردانه‌كه‌و هیوای خواست وه‌زیری كشتوكاڵ تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌و خاكه‌كه‌ی له‌به‌رچاو بگرێ وگرنگیه‌كی تایبه‌ت به‌م پارێزگایه‌ بدات. دواتر بێگه‌رد تاڵه‌بانی، لەگەڵ جەمیل هەورامی، کەسایەتی دیاری ناوچەکەو بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی وبەڕێوەبەری گشتی باخداری سەردانی ئەو ناوچانه‌یان کرد کە حەوت هەزار داری توویان پێشکەش کردوون بۆ ئەوەی بەدرێژای رێگاکان بیڕوێنن. شایه‌نی باسه‌ لە بەسەرکردنەوەکەیان بۆ ئه‌وناچانه‌ باس لە شاری پیشەسازی و چەند پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ ناوچەکە کرا، وه‌زیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم تەئکیدی کردەوە، دەستیان کردوە بەهەمواری رێنمایەکان لەچوار چێوەی یاسا بەرکارەکان بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ جوتیاران و کەرتی تایبەت. له‌سه‌ردانه‌كه‌دا ناوچه‌ی هه‌ورامانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتیەکان و خەڵکی هەورامان باسیان لە تایبەت مەندی جوگرافیای هەورامان کرد، تایبەت بە ئاسانکاری بۆ جوتیارانی ناوچەی هەورامان و وەبەرهێنەران، هەروەها سوود وەرگرتن لەو زەویە بەرەدەڵانانەی ناوچەکە بۆ مەبەستی باخداری.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 31/01/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 91 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department