بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لەدیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە نیرانجان ئاسوكا راناسنگها، باڵیۆزی سریلانكا لە عێراق كە بەیاوەری كونسوڵی فەخری وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كرد. لە دانیشتنێكدا باڵیۆزی سریلانكا هیوای سەركەوتنی بۆ وەزیری كشتوكاڵ خواست و ئاماژەی بە گەشەی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری لە وڵاتەكەی خۆی كرد و دووپاتی كردەوە كە سریلانكا خوازیارە پەیوەندییەكی دۆستانەی پتەوی هەبێت لە گەڵ هەرێمی كوردستان لە وچوار چێوەیەشدا پەیوەست بە كارو باری كشتوكاڵ ئامادەن بۆ هەماهەنگی لە گەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و سود وەرگرتن لە ئەزموونی یەكتری. وەزیری كشتوكاڵ وێرای دەربرینی خۆشحاڵی بۆ ئەو سەردانە و دەست پێشخەرییكەی سریلانكا، ئامادەیی وەزارەتی بۆ هەماهەنگی كردن دووپاتكردەوە و هیوای خواست دەرفەتی پەیوەندییەكی بەردەوام بۆ هەردوو لا برەخسێ بۆ سوودگەیاندن بەیەكتری لە بواری كشتوكاڵ وئاودێری. هەروەك پێشنیازی كردنەوەی ژوورێكی هاوبەشی خستە بەردەم وەفدی میوان تاكو لەو ڕێگەیەوە دەرفەتی ئاڵوگۆڕی هەناردە و هاوردەی بەروبوومی كشتوكاڵی لە نێوان هەردوو وڵات بڕەخسێ وكوردستان سریلانكا پێویستی بازاڕەكانی یەكتری لە میوەو بەروبوومی كشتوكاڵی پر بكەنەوە و ئەم كارەش بە جۆرێك ڕێكبخرێت كە لە سوودی جوتیاران و كۆمپانیا كشتوكاڵی و بازرگانیەكی هەردوو وڵات بێت. هەردوو لا خۆشحاڵیان دەربڕی بۆ دەستپێشخەرییەكان و بەڵێنی بەردەوامی هاوكاری و پەیوەندیان دا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی