بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رەزامەندیی دا لەسەر پەسندكردنی بڕیارەكانی لیژنەی خەمڵاندن بۆ پێداویستیی جووتیاران بە رێژەی پاڵپشتیی گونجاو، دكتۆر ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و سەرۆكی لیژنەكە لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەمەی پشتڕاستكردەوەو گوتی: لیژنەی خەمڵاندن بۆ پێداویستیی جووتیاران دوای چەندین كۆبوونەوە ئەم بڕیارانەی دەركرد كە لەسوودی جووتیاران و خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵییەكاندایە، بەم شێوەیەی خوارەوە: 1- دیاریكردنی نرخی بنەتۆی پەتاتە و دابەشكردنی بەسەر جووتیاراندا كە بۆ هەر تەنێك بە 350000 دینار. 2- نرخی فرۆشتنی ماسی لە حەوزی قەفەزی دەربەندیخان بە 4000 دینار بۆ كێشی 1-2 كگم و 5000 دینار كە لە 2 كلگم زیاتر بێت و پەنجە ماسیش بە (50)دینار. 3- دەرمانی ڤێتێرنەری جۆری (ئەلبندازۆل) 10% بە نرخی 3000 دینار بۆ هەر لیترێك. 4- نرخی پشكنین بۆ جووتیاران لە تاقیگەی توێژینەوەی كشتوكاڵی بە رێژەی 30% كەم بكرێتەوە. 5- دیاریكردنی نرخی قڕكەرە كیمیاوییەكان بە پاڵپشتی 70%.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی