بەدواداچوونی ورد لە كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لەنزیكەوە ئاگاداربوون و گوێ گرتن لە داخوازییەكانیان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت بوو، بە سەرپەرشتیی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئەوە روون كرایەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو لەوانە كێشەی زەویی جووتیارانی هەندێ ناوچە كە پێویستیان بە تەسویە و تەملیك هەیە خرایەروو، هەروەها گرفتی بیرلێدان لەلایەن هەندێ جووتیار باسیان لێوەكرا، بەڵام لیژنەكە لە ئێستاداو پێشتریش جەختیان لەوە كردۆتەوە كە پێویستە هەنگاوەكانی بیرلێدان بەگوێرەی رێنماییەكان بێت و جووتیارانیش پێوەی پابەند بن، هەر لەم كۆبوونەوەەیەدا چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە