كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
ماردین.. بە چاودێریی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان سێیەمین پێشانگای كشتوكاڵی كرایەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندێكی باڵا كە پێكهاتبوو لە بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە پەرلەمانی كوردستان وستافێكی وەزارەت سەردانی شاری ماردینی لە توركیا كرد، لە دەستپێكی سەردانەكەیدا كارگەی كارابۆگای بۆ بەهەمهێنانی گەنم بەسەركردەوەو لە نزیكەوە لەلایەن بەڕێوەبەرو ستافی ئیداری و تەكنیكی كارگەكە گوێی لە پوختەی كاركردن و بەرهەمهێنان و پشكنینی گەنمی كرد، دواتر سەردانی كارگەی ئولی بۆ بەرهەمهێنانی مەكەرۆنە كردو بە قۆناغەكانی بەرهەم ئاشنابوو و بەشەكانی كارگەكەشی بەسەركردەوە، لە رێورەسمێكی شایستەشدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی شادی یاوەری و هەریەك لە عومەر فاروق قۆچاغ والی ماردین و ئەحمەد تورك سەرۆكی شارەوانی و ژمارەیەك لە شارەزایان و پسپۆڕان و بزنسمانانی توركیا، سێیەمین پێشانگای كشتوكاڵیی ماردینی كردەوە ، لە رێوڕەسمەكەدا سەرەتا لەلایەن لیژنەی رێكخستنی پێشانگایەكە وتاری بەخێرهێنان خوێنرایەوە كە بەگەرمی بەخێرهاتنی وەزیرو شاندی یاوەری كراو كورتە باسێك دەربارەی پێشانگایەكە پێشكەشكرا، دواتر سەرۆكی شارەوانی و والی ماردین و فەرمانگەی بازرگانی ئەو شارە وتاریان پێشكەشكردو خۆشحاڵی خۆیان بە ئامادەبوونی میوانان دووپاتكردەوەو هیوایان خواست كە پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و شاری ماردین لە رووی هاوكاری و هەماهەنگیی كشتوكاڵیدا زیاتر پەرەبسێنێت، ئاماژەشیان بەو رەوشە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەكە كرد كە كاریگەریی نەرێنی كردۆتە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و تێكدانی ئابووریی وڵات بە تایبەتیش بۆ سەر كەرتی كشتوكاڵ و بەرهەمهێنان لە دەڤەرەكەدا، هیواشیان خواست كە هەرچی زووە لایەنە پەیوەندیدارەكان بگەنە چارەسەری دۆخەكە بۆ بەرژەوەندیی هەوو لایەك، دواتر عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم وتەیەكی پێشكەشكرد دوای نواندنی سوپاسگوزاری بۆ رێكخەرانی ئەم پێشانگایەو بانگهێشتكردنی لەگەڵ شاندی یاوەری بۆ ئامادەبوون و چاودێری كردنەوەی پێشانگاكە، ئاماژەی بە هەندێ بەرنامەو پلانی وەزارەت كرد كە هەنگاوی بۆ هەڵێنراوە، بە مەبەستی بووژاندنەوەی ژێرخانی سێكتەری كشتوكاڵ و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و ئاو لە هەرێمی كوردستاندا،دووپاتیشی كردەوە كە بەراستی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزە كاریگەریی راستەوخۆی هەیە و زیانی بە جووتیاران و بەرهەمی خۆماڵی گەیاندووە، ستایشی رۆڵی كۆمپانیا توركییەكانی كرد كە لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان دەكەن و هیوای خواست كە ئەم پەیوەندیانە زیاتر پەرە بسێنن و ئابووری توركیاو هەرێم زیاتر گەشە بكات بۆ سوودو بەرژەوەندی هەر دوولا، ئینجا ئامادەبووان بەنێو بەش و هۆبەكانی پێشانگاكەدا سووڕانەوەو لە نزیكەوە بە بابەتە نمایشكراوەكان ئاشنابوون. شایانی باسە سێیەمین پێشانگای كشتوكاڵی لە مۆڤا پارك لە شاری ماردین بە بەشداریی 121 كۆمپانیای كشتوكاڵی توركی لە رۆژانی 21-4 تاكو 24-4-2016 بەردەوام دەبێت و تێیدا كەلوپەل و ئامێری كشتوكاڵی و بەرهەمی خواردەمەنی و خۆراك و سامانی ئاژەڵ نمایش دەكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/04/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 782 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department