محەمەدەمین فارس پێندڕۆیی بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو وەك نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە چۆنێتیی بەكارهێنان و سوودوەرگرتن لە ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی لە پیس بوون ئامادەبوو كە لە هەردوو شاری تریستا و پادۆڤای ئیتالی بەڕێوەچوو، لەم كۆبوونەوانەدا كە دكتۆر سادق جەواد راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاو و زافر عەبدولڵا حوسێن سەرۆكی دەستەی ئاوی ژێر زەویی حكومەتی فیدڕاڵ و دكتۆر ئەندرسن لاك و دكتۆر رەزوان عەبدولحەلیم راوێژكارانی رێكخراوی یۆنسكۆ و ژمارەیەك لە پڕۆفیسۆرو مامۆستایانی هەر دوو زانكۆی ناوبراو ئامادەی بوون، هاوكات باس لە دیراسەكردنی كانیاوو كارێزەكان بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستان كرا، محەمەدەمین فارس پێندڕۆیی روونی كردەوە كە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە لەلایەن رێكخراوی یۆنسكۆ بە گوژمەی 645 هەزار یۆرۆ جێبەجێكرا، قۆناغی دووەمیش كە ئێستا لەژێر جێبەجێكردندایە بە گوژمەی 10 ملیۆن یۆڕۆ كە 5 ملیۆن یۆڕۆ لەلایەن یەكێتیی ئەوروپا دابینكراوە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لەلایەن رێكخراوی یۆنسكۆ بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ جێبەجێ دەكرێت، بڕیاریش وایە لەگەڵ پڕۆژەكە 6 خولی تایبەت بە بواری ئاوی ژێر زەوی بۆ كارمەندانی وەزارەتەكان ئەنجام بدرێت كە بۆ هەر خولێك 20 كەس بەشدار دەبێت، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە لە هەر خولێك 6 كەس لە هەرێمی كوردستان بەشداربن كە رێكخراوی USGS ی ئەمریكیش بەشدار دەبن، بڕیاریش وایە كە پڕۆژەكە تا دوو ساڵی دیكە بەردەوام بێت و قۆناغی دیكەی دەبێت كە رێكخراوی یۆنسكۆ لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا بە هاوبەشیی بودجەكەی بۆ دابین دەكەن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی